شوان سدیق
لە #18-09-1982# لە گەڕەکی کانی عاشقانی #هەڵەبجە# لە دایکبووە.
پاش کیمابارانکردنی هەڵەبجە ڕوو دەکەنە ئێران.
دوای گەڕانەوە، ڕژێمی بەعس ئەنفالیان دەکات بۆ بەندیخانەی نوگرەسەلمان لە سنووری پارێزگای سەماوای خوارووی عێراق.
دواتر ڕادەگوێزرێن بۆ شاری #هەولێر#.
سەرەتای کاری ڕۆژنامەوانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006.
ژیانی کاری ڕۆژنامەوانی وەکو پەیامنێر و فۆتۆگرافەر لە ڕۆژنامەی (هاوڵاتی، گۆڤاری سڤیل، ڕۆژنامەی ڕووداو، ڕۆژنامەی ڕزگاری، ئاژانسی ئانادۆڵ، ئەیپیی).
نووسینەکانی بڵاوکراونەتەوە لە ڕۆژنامەی (هاوڵاتی، ئاوێنە، ئەمڕۆ، هاوپشتی، دەنگەکان، درەو، زەمەن، سبەی، ستاندەر، ئۆکتۆبەر).
- ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
$ئاستی خوێندنی:$
دیبلۆم لە ئیدارە و بەبازاڕکردن.
زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کالابریای ئیتاڵیا.
$بەرهەمەکان$
کتێبی دەسەڵات و ڕۆژنامەنووسان.
کتێبی ساڵێک کاری ڕۆژنامەوانی شەڕی #داعش# و پێشمەرگە بەناونیشانی ژیان لەژێر شمشێرەکەی خەلافەتی ئیسلامی.[1]