نووسینی: هەورامان عەلی تۆفیق
لە دووتۆیی 219 لاپەڕەدا ئەم کتێبە باس قۆناغەکانی کۆچ دەکات و لێکدانەوەیەکی گشتی و هەمەلایەن لە تێکڕای ئەو هۆکارانەی کە پاڵ بە کەسایەتی کوردەوە دەنێ کە کۆچ بکات و ڕوولەهەندەران بکات ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە تەواوی ئەو هەنگاوانەی لەو سەردەمەدا کە گەنجی کورد ناویەتی بۆ گەیشتنە جیهانی دەرەوە.. لەگەڵ چەندین زانیاری لەمەڕ باری پەنابەری و شێوازی ژیان و ئاستەنگیەکانی پەنابەری کورد لەهەندەران و چیرۆکی هەندێک لەو پەنابەرانەی کە لەو ڕێگایەدا تووشی ئاستەنگ و گرفت بوون و ئەو ڕداوانەی کە بەشێوەیەکی گشتی ڕووبەڕووی کەسایەتی کورد دەبوونەوە.
ئەم کتێبە لە ساڵی 2009 دا بەچاپ گەیشتووە و لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارەی سپاردنی 70 ی ساڵی 2009 ی پێدراوە.