ناوی فیلمێکی نوێی دەرهێنەر هونەر سەلیمە کە ساڵی 2011 لە فەرانسە دروستی کردووە. ژنە ئەکتەری فارسی ئێرانی گلشیفتە فراهانی ڕۆڵی یەکەمی ژنە کوردی نێ فیلمەکە دەنوێنێن. ئەم ڕۆڵە لەبەر ئەوە بە گلشیفتە فراهانی دراوە، کە هەردوو زمانی کوردی و فەرانسەیی دەزانێ.
هونەر سەلیم دەرهێنەرێکی ناوداری کوردە کە لە فەرانسە دادەنیشێ و تاکوو ئێستا سەرکەوتووانە چەند بەرهەمی پێشکەش بەسینمای کورد کردووە، لەوانە "بژی کوردستان".
ئەم فیلمە ڕۆژی 21ی مانگی مارش بە شێوەی خسوسی پیشانی لایەنگرانی هونەری سینما و ڕاگەیەنەرە گشتیەکان درا.
گلشیفتە فراهانی لەم فیلمەدا ڕۆڵی کچە کوردێک بە ناوی سیبا دەگێڕێ کە دوای مردنی دەستگیرانەکەی لە نێو پاریسدا وەیلان دەبێ.