ڕۆمان
نووسینی: #شێرزاد حەسەن#
(هەرکێ ئەم حەسارەی بە دڵ نییه، با بڕوات.. من چاک دەزانم له دەرەوەی ئێرە چییان لێ دێت.. حیکمەتی من نەبووایه ئەم حەسارە وێران دەبوو.. خشت بە خشتی جێدەستی منی پێوە دیارە، بەم پشتانە کاریتە و شەقڵەکانیم هێناوە، ئەوەندە پێوەی هیلاک بووم، هەقی ئەوەم هەیە ئەوەی زمان هەڵبێنێتەوه، لە ڕەگەوە زمانی ببڕم.. خەیاڵی خۆتان خراپ مەکەن.. له دەرەوەی ئەم حەسارەی من و دوور لە چاوەکانی من کەستان ناژین، ئەگەر ئەوانە بە هەق کوڕ و کچی منن، با خزمەتی حەسارەکە بکەن، هەر یەکە و ئیشی خۆی جوان ڕاپەڕێنێت، ئه و کوڕەشی کە له من هەڵدەگەڕێتەوه، موستەهەقی سەربڕین و خەساندنە…