ناوی زانستی دار بادام Prunus amygdalus ە کە سەر بە تیرەی "گوڵسوورەکان"ە. لە بنەڕەتدا ئەم دارە هی باکووری ئاسیا و خوارووی دەریای مەدیتەرانە و مراکیشە. باڵایەکی مامناوەنجی هەیە. گەڵاکانی درێژ و لێوارەکانیان ددانیان هەیە و لە سەرەتای بەهاردا گوڵ دەکا. بەرەکەی تۆکڵێکی مەخمەڵی تۆزێ توکنی هەیە کە بەرگی دەرەکی ناوکە بادامەکەیە و لە ژێر ئەودا تۆکڵێکی ڕەگی هەیە کە نێوکەکەی داپۆشاوە. لە نێویشەوە ناوکێکی بەتام و جێژی تۆزێک درێژی هەیە.
داری بادام دوو جۆرە، یەکێکیان گوڵی پەموویی دەگرێ و ناوکەکانی شیرینن و جۆرەکەیتر گوڵەکانی سپی و ناوکەکانی تاڵن. بادامە تاڵە تۆزێک لە بادامە شیرینەکە پانترە، بەڵام نزیک بە 50 لە سەدی ڕۆنی بادام لە جۆرە شیرینەکەیدایە. لە مێژووی کۆندا تاکوو ئیمڕۆش بادام وەک دەرمان بەکار هاتووە. لەبەر ئەوە کلۆکۆزی نیە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی قەند (شەکرە)یان هەیە باشە و دەتوانن لە نێو کێک و خواردەمەنیدا بەکاری بێنن. بادام بۆ زۆر نەخۆشی وەک زەخمی ڕیخۆڵەکان و میزڵدان زۆر باشە، دژی سکچوونە و درمانی باشی سک ئێشەیە. مرەبای بادام بە جۆرێکی سەرسوڕهێنەر بۆ ئەو کەسانەی کە لاوازن و پێیان خۆشە قەڵەو بن، کارگەریی هەیە. ناوکە کۆنە و لەکەڵک کەوتووی بادام هۆی خەمۆکی و بەری ئەشتهای مرۆڤ دەگرێ و ئەگەر کەسی تووش بوو نڕشێتەوە، لە هۆش خۆی دەچێ.
هەر وەک لەم وێنەیەدا دەردەکەوێ، لە کوردستاندا داربادام بە دارێکی پیرۆز دادەنرێ و زۆرتر لە نێو زیارەتەڵان و گۆڕسانەکاندا دەینێژن. چاوەڕێی ڕاڤەکەی بن.