تەماتە سەر بە سەوزیەکانە یان میوەکان؟
دیارە زۆر گرنگ نییە کە تەماتە سەر بە هەرکامیان بێ، چوونکو هەرجۆرێک بێ لە ئامریکادا سەر بە سەوزیەکانی دادەنێن. شتێکی جێگای سرنج ئەوەیە کە دیوانی باڵای وڵاتی (اتزونی) دەنگی داوە کە تەماتە سەر بە کام دەستە بێ؟ لە ڕەوانگەی ڕووەکناسیەوە تەماتە بە میوە دەژمێردرێ و لەمەدا گومانێک نییە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە سۆس و دۆشاوی جۆراوجۆری لێ دروست دەکرێ بۆ تامی چێشت و بەم هۆیەوە لە بازاڕی بازرگانیدا جێگای سرنجە، دیوانی بەرزی ئامریکا لە ساڵی 1893دا دەنگی دا و بڕیاری لە سەر داوە کە تەماتە سەر بە سەوزیجاتە.
هەوەڵجار تەماتە بە شێوەی خۆڕست لە باشووری ئامریکا یانێ وڵاتانی (پرۆ) و (ئەکوادور) و (بلیوی) دۆزرایەوە. زۆر پێش لەوەی کە "کریستف کلمب" پێ بنێتە ئەم وشکارۆ (قارە) نوێیەوە، تەماتە لە وڵاتی (مکزیک)دا دەچێندرا و ڕەنگە یەکەم جاریش هەر لە (مکزیک)ەوە گەیشتبێتە ئوروپا.
هەوەڵجار کە باسی تەماتە لە زمانە ئوروپایەکاندا کراوە، لە (ئیتالی)دا بە ئەویش ساڵی 1554 بوو کە وەک "سێوی زێڕین" ناویان بردووە و پێیان وایە کە لە سەرەتادا تەماتەیەکی ڕەنگ زەرد گەیشتووەتە ئوروپا.پێش کۆتایی سەدەی شانزدەیەم تەماتە لە باخەکانی ئینگلیز، ئسپانیا، ئیتالیا و فەرانسەدا دەچێندرا و وەک بەرهەمێکی جێگای سرنج چاوێ لێنەدەکرا.
لە سەرەتای سەدەی حەڤدەیەمەوە خەڵکی وڵاتانی ئوروپا، تەماتەیان لەگەڵ خواردن دەخوارد. یەکەم کەسیش کە تەماتەی لە (ئتازونی)دا چاند (تۆماس جەفرسەن) بوو کە لە ساڵی 1781، بەڵام لەو کاتەدا خەڵکێکی زۆر پێیان وابوو تەماتە ژەهراوییە، تاکوو ساڵی 1900 ئەوجار لەو وڵاتەدا خەڵک کەڵکیان لێوەر گرت.
ڕووەکی تەماتە سەر بە بنەماڵەی پەتاتە و تووتنە. ماوەی بەرهەمدانی درێژە و پێویستی بە ڕووناکایی و خاکی باش و بەهێز هەیە و ئاوی پێویستە. لە باکووری ئوروپا و باکوری (ئتازونی)دا تەماتە لە زستانیشدا لە گوڵخانەکاندا بە بەرهەم دێ و لە ئەیالەتی کالیفرینا و تگزاس و مکزیکۆشدا لە وەرزی زستاندا لە مەزرادا بەرهەم دەدا. تەماتەی زستانی بە سەوزی دەیکەننەوە و ڕەوانەی بازاڕی دەکەن و تاکوو دەگاتە بازاڕ، لە نێو ڕێگادا ڕەنگی سوور دەبێ. وەرگێڕدراو لە فرهنگی بمن بگو چرا، بەرگی چوارەم ل. 36.