چەند ڕۆژە ڕاگێندرواوە گشتیەکان سرنجی خەڵکیان بۆ لای ئەو شووتیە چوارگۆشانەی ژاپۆن ڕاکێشاوە کە منیش ئەم وێنەم لە ڕۆژی 16-06-2001دا لە بەشی فارسی ڕادیۆ" بی بی سی " وەرگرت و نووسراوەکەم وەرگێڕایە سەر زمانی شیرینی کوردی کە بەم شێوەیە:
شووتی چووار سووچ جوان و سرنج ڕاکێشن بەڵام زۆر گرانن.
وڵاتی ژاپۆن جارێکی تر یەکێک لە کارە سرنج ڕاکێشەکانی خۆی هێنایە بازاڕەوە، ئەویش "شووتی چوار سووچ"ە.
ساڵانێک بوو کە خەڵکیی بە زەحمەت دەیانتوانی شووتیەکان لە یەخچاڵەکانیاندا جێبکەنەوە، یان بڕین وکووز کردنی میوەیەک کە خلۆر دەبێتەوە، هێندە هاسان نییە.
بەڵام نزیکەی بیست ساڵ لەمەوبەر جوتێرێکی زانا، بیرێکی جوانی بە مێشکدا هات. ئەم جوتێرە لە دووڕگەی "شیکوکو" کە لە باشووری ژاپۆن هەڵکەوتووە دەژی و ئەو بیرەی بە مێشکدا هات کە دەبێ شووتی چوارسووچ باربێنێ، بۆ ئەوەی ڕاگوێزان و پاراستنیان هێندە زەحمەت نەبێ.
خواردەمەنییەکی مۆد
بۆ بار هێنانی ئەم جۆرە شووتییە چوار سووچانە، جوتیاران شووتیاکنیان لە جەعبەی شووشەییدا چاندوە و شووتیەکانیش،وێنەی جەعبەکەیان بە خۆوە گرتووە. ئێستاش بەرهەمی کاری ئەم جوتێرانە کەوتووەتە بازاڕەوە و لە سەرتاسەری ژاپۆندا دەفرۆشرێن. بەڵام تەنیا لە دوکانە شیکەکانی ژاپۆندا دەفرۆشرێن و تەنیا دەوڵەمەنەکانی (توکیو) و (ئوزاکا) کە دوو شاری ئەسڵی ئەم وڵاتەن و ئەوانەش کە زۆر بەساڵاچوو و مۆدی ڕۆژن دەتوانن بیکڕن. نرخی شووتییەکی چوار سووچ دە هەزار (یەن)، یانێ نزیکەی 83 دولارە، ئەم نرخەش دوو تاکوو سێ بەرابەری شووتییەکی خڕی سروشتییە. سەیری شووتی بکە.