لە دایکبووی ساڵی 1950یە لە شارەدێی #داقوق#ی پارێزگای #کەرکووک#.
پاش ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، شەهید چووەتە کۆلێجی سەربازی بەغداو لە ساڵی 1973دا بە پلەی مولازمی دووەم دەرچووە. پێش هەڵگیرسانی شۆڕشی 1974، شەهید چووەتە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەک جێگری ئامر بەتالیۆنی نەهلە و ئەندامی مەکتەبی عەسکەری #پارتی دیموکراتی کوردستان# پلەو پایەی بینیوە.
پاش هەرەسی شۆڕش، شەهید مەجید ماوەیەک لە ئێراندا بەئاوارەیی ماوەتەوە. هەر لەگەل دروست بوونەوەی شۆڕشی نوێدا، شەهید مەجید پەیوەندی بە بزووتنەوەی سۆسیالتی کوردستانەوە کردووە و بزووتنەوەش داوای لێکردووە بگەڕێتەوە عێراق. لە ساڵی 1976دا، هەر کە گەڕاوەتەوە عێراق، ڕژێمی بەعسی فاشی ئەوێ ڕۆژێ بەرەو باشووری عێراقی نەفیی کردووەو لە شاری عیمارە بەزۆرە ملێ جیێنشینی کردووەو پلەی ئەفسەری لێ وەرگرێتەوە و لە دەزگای شەکری عیمارە دەستبەکاری کردووە. لە پاشووری عێراقدا.
شەهید مەجید بە هاوکاری شەهید عەلی عەسکەریو دکتۆر خالید سەعیدو شەهید تاهیری تاهیری عەلی والیو چەندان تێکۆشەریتر، پەرەی بە بەڕێکخستنەکانی بزووتنەوە داوە. لە هاوینی 1977دا شەهید مەجید دیداری شەهید ساڵحی یوسفی کردووەو لەو دیدارەدا پەرپرسیارەتی ڕێکستنەکانی ناوخۆی بەغداو کەرکووکی پێڕاسپێردراوەو ڕژێمی بەعسی عێراقیش بۆ کەمکردنەوەی سەردانەکانی لە باشووری عێراقدا، بۆ کارگەی شەکری #سلێمانی# ڕایگوازتووە. لە هاوینی 1978دا شەهید مەجید بە ئامادەبوونی ڕەسوڵ مامەندو شەهید تاهیری عەلی والی و چەندین سەکردەو کەسایەتی تری بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان، دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی کوردستان ڕادەگەیەننو هەر لەویێش بەرپرسیارەتی ڕێکخستنەکانی ناوخۆی پارێزگاکانی بەغداو کەرکووکو سلێمانی پێڕادەسپێردرێت و ئەرکە حزبیو شۆڕشگێڕیە کوردیەکەی بە سەرکەوتوویی ڕادەپەڕێنێت.
بەهۆی سەرکەوتنو بەدەستهێنانی خۆشەویستی دانیشتووانی شاری هەڵمەت و قوربانی، ڕژێمی بەعس عێراق شەهید مەجیدی لە شەکرەکەی سلێمانی یەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئاینی (ئەوقاف)ی سلێمانی گواستەوەو لەوێش بە ئەمەکو ماندووبوونی خۆی بوو بە جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانیو لەو پلەیەدا مایەوە هەتا بەهاری ساڵی 1989. لێ مەخابن، بەدەستی سیخوڕە کوردەکانی ڕژێمەوە، پەیوەندیە سیاسیە نهێنیەکانی شەهید مەجیدو هاوکارانی بۆ ڕژێمی بەعس ئاشکرا بوونو لە هاوینی 1989دا لەگەل پۆلێکی دڵسۆزو چاونەترسی حزبی سۆسیالیستی کوردستاندا دەستبەسەر کرانو بەئاکام لە 19-09-1989دا شەهید مەجید و نۆ کادری تری چاونەترسی سۆسیالیت لە ئەمنە سوورەکەی سلێمانیدا گولەباران کران. هەزان سڵاو لە گیانی پاکی شەهید مەجیدو هەموو شەهیدانی کوردو کوردستان.