زنجیرە درامای (دۆنگ یی) یاخود (داون)، زنجیرەیەکی کۆرییە، لە ساڵی 2010 پلەی یەکەمی وەرگرت بەهۆی ئەوەی کە زۆرترین بینەری هەبوو لە کاتی پەخشکردنی دا لە کۆریا.
زنجیرە درامای دۆنگ یی لەلایەن Media Art Production M.A.P میدیا ئارت پرۆدەکشن ـەوە ئامادەکراوە.
کۆمپانیای خاوێ فیلم دۆبلاژی کردووە.
ئەم زنجیرەیە بریتییە لە (88) ئەڵقەی 45 دەقیقەیی.
(دۆنگ یی) درامایەکی مێژووییە.. گێڕانەوەی چیرۆکی شا (سوکجۆنگ)ی نەوەی (جوسۆن)ی کۆریایە، کە عاشقی (دۆنگ یی) دەبێت.
دۆنگ یی.. یەکێکە لە کارەکەرە سادەکانی کۆشکو دەبێتە جێگەی سەرنجی شا (سوکجۆنگ)و بەتەواوی هۆگری دەبێت.
دۆنگ یی، هەر لە سەرەتای چوونە ناو کۆشکی شاهانەوه، لەلایەن شاژنە (لنهیۆن)ـەوە ڕووبەرووی چەندین گرفت دەبێتەوە لەبەرئەوەی دۆنگ یی سەر بە خێزانێکی هەژارە ڕقی لێیەتی.
هەروەها لەلایەن کارەکەرێکی تری کۆشکەوە کێشەی زۆری بۆ دروستدەکرێت چونکە ئەوان خەونیان ئەوەیە لەو شوێنە کاربکەن کە دۆنگ یی هەر لە سەرەتای کارکردنیەوە وەریگرتووە.
ئەم زنجیرە درامایە چیرۆکی خۆشەویستییەکی ڕۆمانسی و وێناکردنی ژیانی کۆرییەکانە لە سەردەمی شا (جوسۆن)و ناساندنی دابونەریتی کۆرییەکانە لەو سەردەمەدا.
هاوکات پیشاندانی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە لەلایەن شاوە لەو سەردەمەی کۆریادا.
سیناریۆ: کیم یی یۆنگ
دەرهێنان: لی بیونگ هۆن، کیم سانگ هیوب
یەکەم پەخشی لە کۆریا 22-03-2010 بوو.