وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس
لەدایکبووی #12-05-1975# کامێران- کوردستانی ڕۆژهەڵات.
لە پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بە هۆی پێشمەرگایەتی باوکمەوە ئاوارەی ئێران بووین و لەوێ لەدایکبووم. لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی وەڕاز سەر بە ناوچەی شارباژێڕی گرێدراوی پارێزگای #سلێمانی#م.
دەرچووی بەشی ئابووری و کارگێڕی لە #کرماشان#
ئامادەکراوی بەرنامەی بەڵێ ڕاستە بووم لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان
یەکەمین پەیامنێری ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووم لە سلێمانی پاش ساڵی 2003
لە ساڵی 2003 تا 2009 پەیامنێری گۆڤاری پێشکەوتن و بڵاوکراوەی پرس بووم لە سلێمانی
لە ساڵی 1996 یەکەم بابەتم لە گۆڤاری پێشکەوتن ئۆرگانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی وەکو خەبات، برایەتی، پرس، پێشکەوتن، جەماوەر، ڕامان، گوڵان بابەتی بڵاوکراوەم هەیە.
بە هاوبەشی لە گەڵ #مەریوان# غەریب کتێبی وەرگێڕدراوم هەیە بە ناوەکانی (لە تکریت تا کوێت)، (پلەیەک لە سەرووی زانستەوە بەرگی یەکەم و دووەم).
ڕۆمانێکی وەرگێڕدراوی نوسەری بەناوبانگی کۆڵۆمبی (گابرییەل گارسیا مارکیز) بە ناوی (بیرەوەری سۆزانییە شەیداکانی من) ئامادەی چاپە
ئەندامی کۆنگرەکانی 5 و 6 و 7 ی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووم.
لە ساڵی 1994ەوە فۆتۆگرافەرە. [1]