ناو: موحسێن
نازناو: موحسێن شوانی
ناوی باوک: حەمەدەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1971
شوێنی لەدایکبوون: #مەخموور#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (موحسێن حەمەدەمین حسێن قادر) ە، ساڵی 1971 لە شارۆچکەی مەخموور لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پیشەسازی لە مەخموور تەواو کردووە، بڕوانامەی دبلۆمی لە ڕاگەیاندن هەیە، لە 24-1-2002 وەک مامۆستای بنەڕەتی دامەزراوە و تا ئێستا بەردەوامە، ساڵی 1984 دەستی بەکاری هونەری کردووە بە گۆرانی (لەنجە گیان بە لەنجە) بە سەرپەرشتی هونەرمەند ئیسماعیل کوێستانی لەسەر تەختەی شانۆی ناوەندی لاوانی مەخمور (مرکز شباب مخمور)، یەکەم کاری شانۆیی هەمان ساڵ 1984 شانۆگەری (دکتۆر) لەگەڵ هونەرمەند عەدنان عوسمان، ساڵی 1987 لەسەر دەستی هونەرمەند جەمیل سنجاوی فێری ئامێری ساز بووە و بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای قەرەچوغ تا ساڵی 1998 بەردەوام بووە، لەو ماوەیە بەشداری دەیان چالاکی هونەری مۆسیقای کردووە لە مەخمور و هەولێر و سلێمانی و شوێنەکانی تر، چەندین شیعر و ئاوازی بۆ ئەم هونەرمەندانە داناوە (عەزیز سەلام- خۆشەوی عەزیز- ئەحمەد زەمانە- کامەران ساڵح- ئەیاد محەمەد- ساڵار نەورۆز) هتد، ماوەی زیاتر لە (10) ساڵ لە مۆسیقا دابڕاوە ئێستا ئامێرەکانی (عود و ساز و بانجۆ) دەژەنێت و بەشداری هیچ چالاکیەک ناکات،
لە بواری شانۆدا لە ساڵی 1984 تا 1998 لە تیپی شانۆی مەخمور بەشداری لەم شانۆگەریانەی کردووە (دکتۆر 1984- ئەگەر بایە و ئەگەر باران 1987- دایکی شەهید 1988- سەد دینار 1989- نەورۆز/ کاوەی ئاسنگەر 1989- نێچیری ئەم جارە 1990- پیری چاو چنۆک 1990- شۆڕشگێڕان 1994- مردووی زیندوو 1995- شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە 1996)،
لە بواری شیعر و نووسین و ئەدەبەوە ساڵی 1987 یەکەم شیعری لە گۆڤاری کاروان بڵاو کردۆتەوە، (9) بەرهەمی شیعری چاپکراوی هەیە (هەواڵی زیندان 2003- ملیۆنێک و هەشت سەد هەزار واژۆ 2004- سێبەری پاشخانی کورد 2005- هەڵەی مێژوو 2006- هەنسکێک بۆ مەخمور 2007- ئابڕووی هەژدە خونچە 2008- تەنها پێغەمبەر 2009- دیواری دەسەڵات 2009- بەهای تەمەن 2019)،
لە گۆڤاری ڕەنگین و پەیامی ڕاستی و ڕۆژنامەی دەنگی مەخمور شیعری بڵاو کردۆتەوە، نووسین و بابەت و وتاری سیاسی و ئەدەبی لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ- ڕێگای کوردستان- میدیا- یەکگرتوو- کۆمەڵ- دەنگی مەخمور) و گۆڤاری (ڕەنگین- ستاندەر- پەیامی ڕاستی- نواڵەی نوێ- ئازادی مەخمور) بڵاو کردۆتەوە،
سەرنووسەری هەردوو بڵاو کراوەی (تەبایی و پەیامی خوشکان)، دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی دەنگی مەخمور بووە لەگەڵ ڕۆژنامە نووس بەختیار پاڵانی (80) ژمارە، دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری ستاندەر بووە، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی کوردستانە، ئەندامی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستانە، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە،
لە بواری ڕۆژنامە نووس و ڕاگەیاندن: (8) ساڵ بەڕێوەبەری دەنگی یەکگرتوو ڕادیۆی مەخمور بووە، (8) ساڵ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی سپێدە بووە لە ساڵی 2009 تا 2017،
لە بواری حزبی سیاسی: لە 08-03-1987 پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنیەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کردووە، لە ساڵی 1993- 1994 کارگێڕێ کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخموری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، دوا پۆستی لەناو یەکێتی ئەندامی بەشی هۆشیاری و ڕووناکبیری مەکتەبی ڕێکخستن بووە لە ساڵی 1994، ساڵی 2003 پەیوەندی بە یەکگرتووی ئیسلامی کردووە، دوو ساڵ بەرپرسی لقی مەخموری یەکگرتوو بووە، (13) ساڵ ئەندامی مەڵبەندی یەکگرتوو بووە، ئێستاش ئەندامی بۆردی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنە. [1]