خەڵکی گوندی تەلەلخێمی گەورەی سەر بە شارۆچکەی (گوێڕ)ی نزیک بە قەزای مەخمورە. مامۆستا نایف، فەرماندەی مەفرەزەی تایبەتی ژمارە (80)ی سەر بە دائیرەی ئەمنی هەولێر بووە. سیخوڕو نۆکەرێکی دڵسۆزی حزبی بەعسو ڕژێمەکەی سەدام تکریتی بوو، بۆیە بەعسییەکان وەکو وەرگێڕی کوردی – عەرەبی لە دائیرەکانی (ئەمنی بەلدەی هەولێر، ئەمنی هەولێرو ئەمنی مەنتیقەی حوکمی زاتی) بەکاریان دەهێناو جێگای متمانەو باوەڕی زۆری ئەو دەزگا کوردکوژو داپڵۆسێنەرانە بوو.