مێخەک، گوڵە مێخەک
ناوی ئینگلیزی گوڵ Clove
ناوی لاتینی caryophillium aromaticus
دار مێخەک هی جەزیرەی ئیندۆنیزی و ئیقیانوسیەیە و بە هۆی جوانییەوە لە زۆر شوێنی جیهاندا پەروەردە دەکرێ. بەڵام لە هەوای سارد و کوێستانیدا لە نێو گوڵخانە و شوێنی گەرمدا ڕادەگیردرێ. زۆر کۆن لە مێژوودا مێخەک هێندە گران بەها بووە تەنیا پادشا و دەوڵەمەندەکان توانیویانە کەڵکی لێ وەربگرن.
دار مێخەک دارێکی چووکەیە کە گەڵاکانی هیچ کاتێک زەرد نابن و لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا سەوزن. بەرزی ئەم دارە دەگاتە 10 میتر. گەڵاکانی هێلکەیی و نووک تیژن و قنچکەکەیان مەیلەو سوورە و هەر بۆیە ئەم ڕەنگەسوورەشیان جوانییەکی تایبەت بەم دارە دەدەن.
گوڵەکانی مێخەک بچووک و هێشووین و هەر هێشوویەک 10 تاکوو 25 گوڵی پێوەیە.
هۆکاری ئەوەی کە بەم دارە دەڵێن مێخەک ئەوەیە کە خونچە ویشک کراوە چووکەکانی کە بە درێژی یەن سانتیمیتر دەبن لە شێوازدا لە مێخەک دەچن.
لەبەر بۆن خۆشی بۆ زۆر دەرمان بەکار دێت و لە دەرنامی ددانسازی و ددانپڕکردنەوەدا بەکار دێ. لە دەرمانی کلاسیکی کۆندا بۆ دەرمانی زۆر دەرد بەکار هاتووە کە ئەمە هێندێکیانن:
1ـ بۆ شکاندنی ئێش و ژانی ددان و گوێ، یەک دڵۆپە لە شیلەی مێخەک و یان ڕۆنەکەی لە ددانەکە دەدەن یان لە گوێی دەکەن.
2ـ مێخەک بەهێزکەری مێشکە و ئەو کەسانەی کە بیریان لاوازە دەتوانن لە دەمکراوی مێخەک کەڵک وەربگرن.
3ـ مێخەک لە تووش بوون بە شێرپەنجە بەرگری دەکا و تەنانەت دەرمانی شێرپەنجەشە.
4ـ بۆ ساڕێژ کردنی سەرێشە زۆر باشە.
5ـ دەرمانی ئیفلیجی یە.
6ـ دەرمانی هەناسە تەنگییە.
7ـ دەرمانی باشی گەدە و بەهێزکەریەتی
8ـ گورچیلەکان دەرمان دەکا
9ـ بەرگری لە هەناسەبڕکێ و بەرەنیسکێ دەکا.
10ـ بەرگری لە مێزەچرکە و هاتنی دڵۆپ دڵۆپی میز دەکا و ئەو کەسانە دەبێ چایی مێخەک بخۆنەوە.
11ـ ئەشتەها زیاد دەکا و یارمەتی لەش دەدا.
12ـ بەرگری لە سکچوون و ژانەسک دەکا.
13ـ تاو و لەرزی لەش دادەبەزێنێ.
14ـ کرمی نێو زک و گەدە دەکوژێ.
15ـ هاتووچۆی خوێن لە دەمارەکاندا هاسانتر دەکاتەوە.
16ـ بۆ گیرانی ماسۆلە دەرمانی باشە.
لە ماڵپەڕی http://www.baxcha.com/website/ ئەم بابەتەی خوارەوە لەسەر مێخەک نووسرابوو:
سوودە شاراوەکانی مێخەک
داری مێخەکو تۆوەکەی بۆنێکی خۆشی هەیەو لەگوڵەکەشی ڕۆن دروست دەکرێت، جگە لەوەی کە مێخەک دەکرێت بەبەهارات و بۆ خۆشکردنی بۆنی خواردنەکان بەکاردەهێنرێت.
شارەزایان باسیان لەوەکردووە، کە مێخەک جگە لەبۆنە خۆشەکەی، سوودێکی باشیشی بۆ تەندروستی هەیە، چونکە میکرۆبەکانی ناو جەستە دەکوژێت و هاوکاریی نەهێشتنی ئازاری ددانەکان دەکات، بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە لەلایەن پزیشکەکانەوە زۆر بەکاردەهێنرێت و گرنگیی پێدەدرێت.
مێخەک بۆنی ناودەم ناهێڵێت، بەتاڵکەرەوەی غازی ناو سکە، ماندوێتی جەستەو مێشکیش لەناو دەبات، دڵو هزو بیرو سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، ئەگەر وەکو بەهارات بخورێت، ئەوا ئیشتیهای خواردن دەکاتەوەو هەرسکردن ئاسان دەکات، گەدەو سنگیش بەهێز دەکات.
گوڵی مێخەکیش هۆکاری نەهێشتنی بەڵغەمەو کۆکە ناهێڵێت، حەزی سێکسکردن زیاد دەکات، دڵ تێکەڵبوون ناهێڵێت و ڕیگری لەڕشانەوە دەکات، هەروەها پلەی گەرمیی جەستە دادەبەزێنێت و سکچوونیش دەوەستێنێتەوە.
شارەزایان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، ئەگەر چای مێخەک بخورێتەوە، ئەوا ئازاری قوڕگ ناهێڵێت، ڕۆنەکەشی کێشەکانی ڕۆماتیزم کەمدەکاتەوە.