کۆمەڵێک ئەفسانە و هەقایەتی کوردییە، حسێن سابیر عەلی سەرپەرشتی کردووە ڕێکی خستووە.
ئەم کتێبە لەلایەن کۆلێژی قەڵای بەهرەداران سەر بە وزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
"نێرگزەکانی قەڵات" لە 101 لاپەرِەی قەبارە ناوەندا چاپکراوە و ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە.
جگە لە پێشەکی بۆ کتێبەکە و بیرۆکەی ئەم کتێبە کە لە شێوەی پرِۆژەیکدایە، وەک ئەوەی مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی حسێن سابیر عەلی ئاماژە پێکردووە، باس لە ئەفسانە، هەقایەت و جیاوازی نێوان ئەو دوو ژانرە ئەدەبییە کراوە.
لەم پەرتووکەدا چەندین هەقایەت و ئەفسانەی کوردی لەخۆگرتووە، لەوانە ئازایەتی ژن و پیاو، ئاشەوان، ئەحمەدۆک و فاتمۆکە، ئە پاشایەی بووە مەیتەر...هتد.