راگەیاندکار و مامۆستای زانکۆ یادگار ئیسماعیل لە دایکبووی 1-12-1986 ی دێلزیان-ە لە ناوچەی سۆران. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قوتابخانەکانی دێلزیان تەواوکردووەو خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەی شەهید د. عەبدولرەحمان لە سۆران کۆتا تەواوکردووە (2010).
زوو ئارەزووی نووسین لای ئەو گەشەی کرد، چەند هۆنراوەیێکی نەتەویی دەسپێک بوون. یادگار بە کوردی ئینگلیزی دەنووسێت.
خوێندنی زانکۆی لە سۆران لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە (فاکەڵتی پەروەردەی ئێستا)، بە سەرکەوتوویی لە 2010 تەواوکردووە. لە قۆناغی یەکو دووی کۆلێژ سێ کورتە شانۆی بە زمانی ئینگلیزی نووسی، کە یەکێکیان بە هاوکاری هاوپۆلانی لە بەشی زمانی ئینگلیزی پێشکەشکرا.
لە 2008 یەکەم توێژینەوەی وێژەیی بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپۆل و هاوڕێی (نیاز ئەحمەد) نووسی لە ژێر ناوونیشانی کاریگەری تراژیدیای ڕۆمانی لەسەر بەرهەمەکانی نووسەرو شاعیری ناوداری ئینگلیز ویلیەم شێیکسپیر. پرۆژەی دەرچوونی لە کۆلێژ، توێژینەوەیێکی وێژەیی بوو لەسەر کارێکی نووسەرو، ڕۆمان-نووس و ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئەمریکی و براوەی خەڵاتەکانی نۆبل و پوڵیتزەری وێژەیی، ئێڕنیست هێمینگوێی: سەرکەوتنو کەوتن لە پیرەمێردو دەریادا، کە بە نایاب هەڵسەنگبێندرا.
ژمارەیەک وتاری سیاسی، زمانەوانی، کۆمەڵایەتی و زیاتر لە 100 هۆنراوەی کوردی و ئینگلیزی نووسیووە، لەگەڵ یەک کورتە چیرۆکی خەیاڵی زانستی (ئینگلیزی)و پێنج کورتە شانۆ.
لە ساڵی 2010 تا 2013 لە دەزگای ڕاگەیاندنی زاری کرمانجی لە بەشی هەفتەنامە وەک وەرگێڕ (زمانەکانی عەرەبیو ئینگلیزی) و ڕیپۆرتەر کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.
چالاکوانی کۆمەڵگەی سڤیل و مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی تاکەو لە 2011 وەک ئەندامی ستافی نوێی سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران لە لایەن ڕۆشنبیرانی دەڤەرەکەوە هەڵبژێردرا. یادگار لە چەندین خولی فێرکردن و بەهێزکردنی قسەکردنی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەبردوون. بێجگە لەمەش، یانەیێکی بە ناوی یانەی زمانی ئینگلیزی لە سۆران کردۆتەوە بۆ هاندان و هاوکاری کردنی فێرخوازانی ئەو زمانە.
هەروەها، کاری نەخشەسازی گۆڤار و لۆگۆ و بڵاوکراوە دەکات.
لە 2011 وە وەک وەرگێڕو ڕاگەیاندکار لە زانکۆی سۆران-بەشی ڕاگەیاندن کار دەکات.
لە ساڵی 2013 خوێندنی ماستەری لە ویژەی ئینگلیزی لە زانکۆی برونێل لەندەن دەستپێکرد. دوای بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی خوێندنەکەی، ئێستا یادگار لەبەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتی ئاداب-ی زانکۆی سۆران وانەبێژ و مامۆستای ویژەی ئینگلیزی (وێژەی پۆست-کۆلۆنیال) و توێژینەوەی ئەکادیمییە.
بۆ پەیوەندی کردن:
yadgar.said@san.edu.iq
yadgar.yad@gmail.com
on face book:
https://www.facebook.com/yadgar.i.s
on twitter:
http://twitter.com/!/yadgar_i
on linkedin:
http://www.linkedin.com/in/yadgarismail
on academia:
https://san.academia.edu/yadgari