نووسەر، ڕۆژنامەوان، لێکۆلەرەوە
ساڵی 1975 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لە ساڵی 1991 بە دوا خەریکی نووسین و کاری ڕۆژنامەوانییە.
ساڵی 1993 لەگەڵ دەستەیەک لاوی سەربەخۆ بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیرییان بە ناوی (ئەوین) دەرکردووە.
لەنێوان 1993-2001 بووەتە پەیامنێرو نووسەر، پاشان بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی (وڵات) کە لە باشووری کوردستان دەردەچوو.
ساڵی 1997 بووەتە خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی (وطن الشمس - وڵاتی ڕۆژ) کە لە شاری هەولێر دەرچووە.
ساڵی 2000 سەرپەرشتیاری گشتی گۆڤاری (هەڵوێستی نیشتمانی) بووه، کە لە شاری سڵێمانی دەرچووە.
وەک ڕۆژنامەوان و بێژەر و ئامادەکاری پرۆگرام لە ڕادیۆی دەنگی میزۆپۆتامیا و تەلەڤزیۆنی میدیا کاریکردووە.
سەرنووسەری گۆڤاری مانگانەی کوردستانی ئیمڕۆ و بەرپرسیاری ماڵپەڕی ڕۆژانەی کوردستانی ئیمڕۆ بووە.
لەنێوان 2003-2017 دەیان سیمینار و کۆڕی تایبەتی سازکردووە کە تایبەت بوونە بە لایەنی مێژوویی کورد و زانیاری ڕۆشنبیری و پرسە هەنووکەییەکان و ئاییندەی کورد.
ساڵی 2006 - تا ئێستا (2017) سکرتێری بیرۆی پەیوەندی و زانیارییەکانی کوردە لە بروکسل، کە دامەزراوەیەکی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و زانیاریی سەربەخۆیە لە ساڵی 1996 دامەزراوە.
لە نێوان 16-22ی نیسانی 2007 پێشانگایەکی تایبەتی بە مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردی لە ناو تەلاری پەڕڵەمانی ئەوروپا لە بروکسل کردووەتەوە و لەگەڵ هەڵواسینی نەخشەیەکی گەورەی مێژوویی هەموو کوردستان لە پێشانگاکەدا، کە کاردانەوە و نارەزایی توندی سەرانی تورکیای بەدوای خۆیدا هێناوە.
نووسین و لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرت و بەرهەمەکانی لەنێوان 1993-2017 لەم ڕۆژنامە و گۆڤارانەدا بڵاوکراوەتەوە: وڵات، وڵاتی ڕۆژ، ئەوین، ژیانی ئازاد، ڕۆژ، ڕۆناهی، ڕۆژی وڵات، ڕەوشەن، هەڵوێستی نیشتمانی، ڕۆژهەڵات، کوردستانی ئیمڕۆ، ئۆزگور پۆلەتیکا، سەرخووەبوون، هیوا، ڕۆژنامەنووس، ڕۆژنامەوان، تروسکە، ڕێگای کوردستان، کۆوار، میدیا، کوردستان ڕاپۆرت، ڕۆژنامەی ئازادییا وەڵات و گۆڤاری وێ لە ئامەد و چەندانی دیکە. هەروەها لە ماڵپەڕەکانی دیمانە، ژننامە، کوردستان نێت، دەنگەکان، نووسەری کورد و چەندان ماڵپەڕی دیکە نووسین و بەرهەمەکانی بڵاوکردۆتەوە.
پەرتووکە چاپکراوەکانی نووسەر:
وڵاتی خۆت بناسە، (کۆکراوەی 18 بەش لە گۆشەی وڵاتی خۆت بناسە) ی ڕۆژنامەی وڵات. لە بڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەی ڕۆژهەڵات، 1999 سڵێمانی.
جوگرافیای گشتی کوردستان بە کوورتی. (کۆکراوەی سێ بەش لە ڕۆژنامەی وڵات) . لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری هەڵوێستی نیشتمانی، 2000 سڵێمانی.
بیبلۆگرافیای ڕۆژنامەوانی ژنانی کوردستان، چاپی یەکەم، 2002 بەلجیکا.
بیبلۆگرافیای ڕۆژنامەوانی ژنانی کوردستان، چاپی دووەم، 2011 کوردستان.
مێژووی ڕۆژنامەڤانی ئامەد 1908-2013، چاپی یەکەم، 2013 کوردستان.
ڕۆژنامەڤانی کوردی لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو 1923-2011، چاپی یەکەم 2015 کوردستان.
مێژووی ڕۆژنامەڤانی ڕۆژاڤای کوردستان، لە ناوخۆ و دەرەوە، 1932-2016، چاپی یەکەم 2017 بەلجیکا.
کۆمەڵێک بەرهەمی تری چاپنەکراوی ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە، کە زۆربەیان تایبەتن بە مێژووی کورد و ڕۆژنامەوانی کوردی.