کووڕی میرزا حوسەین ساڵی 1956 لە شاری #مەهاباد# لە دایکبووە. تا قۆناغی دواناوەندی هەر لەو شارە خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولای هونەری بووە و گۆرانی چڕیوە.ئەندامی ک#ۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان- ڕۆژهەڵات# بوو. دوای ئەوەی کوردستان کەوتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە لە #بۆکان# بوو بە مامۆستا و دواتر لەگەڵ داخرانی قوتابخانەکان ڕووی لە چیا کردەوە. ساڵی 1981 لە نزیک #چوارچرا# بە دەستی ڕژیمی ئێران شەهید کرا و لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.
جەمال قوتابی مەکتەبی #تایەر تۆفیق# و #عەلی مەردان# بووە و لە پەنا ئەوەشدا #حەسەن زیرەک# و #محەممەد ماملێ# زۆر لەسەری کاریگەر بوون. لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانی عەبدوڵڵا وەیسی و کەریم بلووری دەستی بە کاری هونەری کردووە، ساڵی 1976–1977 لە (خانەی جەوانانی مەهاباد) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی چەن گۆرانییەکی پێشکەش کرد. زۆربەی بەرهەمەکانی لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەهاباد و بە یارمەتی قادر سەیاحی تۆمار کراون. ماموستا تایەر تۆفیق بە نامەیەک تاریفی دەنگی جەمالی کردووە و ئیزنی پێ داوە مەقام و گۆرانییەکانی بڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەمال موفتی خۆی زۆر دەنگی نوێی ئەوکاتی وەکوو مکایل پێ گەیاندووە. بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە دوو بەشی (شۆڕشگێڕانە) و (ئەویندارانە) لەخۆ دەگرن؛ کە یان بە شێوەی دەنگ یان بە شێوەی کلیپی ڕەش و سپی لەبەر دەستن. موفتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هونەر و موزیکی کوردی دانا و جگە لە وتنەوەی گۆرانی باقی گۆرانیبێژان شێوازی تایبەت بە خۆیشی هەبوو.
بەشێک لە بەرهەمەکان:
(کیژەکەی کافرۆش، گوڵاڵە سوورە، تۆ نامری چاوەکانم، مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم، کوڕە مەکە، غەریبم، من جوتیارم، دەست گرن، ئەی موتریبی حەریفان، نەمام نەمامە، کراس زەدرێ، ئەی وەی زارا، سەیری زەمان، بارانە، خاڵۆ ڕێبوار، بیرەوەری دووی ڕێبەندان، کارگەرین جەنگاوەرین، سەدەی بیستەمە، کوورەی یادگار، دەخیلم، لیمۆ هەی لیمۆ، تۆی نازەنینم، بەهار هاتەوە، شلێ یار، کۆڵان بە کۆڵان، هەی هەرمێ، داماوم، بە ناڵەی بێدەنگ، من گرفتارم، بای نەسیم)