ئەم کتێبە زیاتر لە 70 بەڵگەمەی دانسقەو تازە بابەتی ڕۆژانی سەرەتای خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی تێدایە.
ئەم کتێبە لە نووسینی نەوزاد عەلی ئەحمەد-ە، کە پێشتر ئەم بەڵگەنامانە لە گۆشەکەی خۆی لە کوردستانی نوێ بەناوی (شەوچەرەی کوردایەتی) بلاوکراونەتەوەو لەم کتێبەش بەڵگەبژێری بۆ کردووەو بلاویکردوونەتەوە.
نووسەر لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێت: یەکێک لە خاسیتە گرنگەکانی ئەم بەڵگەنامانە ئەوەیە، کە زۆربەیان بۆ یەکەمینجارە خوێنەران پێیان ئاشنا دەبن و دەتوانم بڵێم دیوێکی شاراوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەخەنەڕوو.