گوتەبێژی ڕەوتی موستەقبەل و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی بووە لە شاری قامشلی، زیندانی سیاسی و تێکۆشەر و سەرکردە شەهید مەشعەل تەمۆ لەدایکبووی ساڵی 1958 ی شاری دێرباسیەی ڕۆژئاوای کوردستانە.
لە سەرەتای تەمەنی لاویدا دەستی بە خەباتی سیاسی کردوە و بیست ساڵ ئەندامی پارتی یەکێتی نەتەوەیی کوردی بووە کە دواتر ئەو پارتیە قەدەغە کرا.
لە ساڵی 2004 یەکێک بووە لە سەرکردەکانی ڕاپەرینە شکۆدارەکەی شاری #قامیشلۆ#ی ڕۆژئاوای کوردستان دژی ڕژێمی بەعسی سوری کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتی دەکات، لەو ڕاپەڕینەدا هەزاران کورد لەلایەن ڕژێمی بەعسی سوری دەستبەسەرکران و ژمارەیەکی زۆریش شەهید و بریندارکران و چەندین کەسیش لەگرتووخانەکەن لەئەنجامی ئەشکەنجەی دژوار کەمئەندامبوون
شەهید مەشعەل تەمۆ لە ساڵی 11-05-2009 لەلایەن دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعسی سوریا بەهۆکاری سیاسی دەستبەسەر کراو ماوەی 3 ساڵ و نیو حوکم درا
لە ڕۆژی 02-06-2011 ئازاد دەکرێت و داوای لێدەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی ڕژێمەکەی بەشارئەسەد چاوپێکەوتن و گفتوگۆ.ئەنجام بدات بەڵام شەهید مەشعەل تەمۆ جوامێرانە ئەم داوایەی ڕژێمی قەبوڵنەکرد
دواتر بڕیاری دامەزراندنی ڕەوتی دواڕۆژ (تیار المستقبل) یدا کە ڕەوتێکی گەنجانەی لیبراڵ بوو وە دژی هەموو جۆرە بەحیزبیکردنێکی داواکاریە نەتەوەییەکان بوو
مانگی سێپتێمبەری 2011 لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو کە بەپلانی ڕژێمی بەعسی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کرایە سەر.
رۆژی 07-10-2011 کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ شەهید مەشعەل تەمۆ کاتێک بەشێوەیەکی نهێنی لەگەڕەکی ڕۆژئاوای شاری قامیشلی لەماڵی هاوڕێیەکی بوو کە لەزیندان پێکەوەببوون، دوای ئەوەی لەدەرگای ماڵەکە دەدرێت چەند بکوژێک کە سەربەدەزگای هەواڵگری ڕژێمی بەعسی سوریا بوون بەچەکەوە دێنە ژوورەوە تەقە لە سەرکردەی کورد مەشعەل تەمۆ دەکەن و شەهیدی دەکەن و ئافرەتێکیش کە هاوڕێیەکی نزیکی مەشعەل بوو هەروەها ئەندامێکی سەرکردایەتی ڕەوتی دواڕۆژ (تیار المستقبل) بوو ناوی زاهیدە ڕەشیلکۆ بوو بەهەمان شێوە لەلایەن بکوژەکانەوە بەکلاشینکۆف سێ گوللەی بەردەکەوێ برینداردەکرێ و هەردووکیان بەبرینداری لەتەنیشت یەکتر دەکەون، زاهیدە بەبرینداری ڕوو لەمەشعەل دەکات و دەڵێ مەشعەل ئێمە دەمرین، مەشعەل بەزەردەخەنەی سەرلێوی سەری دەجوڵێنێ واتە بەڵێ دەمرین، ئەوەبوو لە #07-10-2011# لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی سوریا تیرۆرکرا.بۆ دواجار ماڵئاوای لەژیان کرد و شەهیدبوو و خاتوو زاهیدەش تائێستاش لەئەڵمانیا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە بەهۆی برینەکانییەوە.[1]