قەتران وەک بابەت مێژووی کارگەی جگەرەی سلێمانی و مێژووی ژیانی بە شێک لە کرێکارەکانی کارگە لە خۆ دەگرێت، بە تایبەت کرێکارە ئافرەتەکان.
لەفیلمەکەدا هەوڵدراوە خوێندنەوەیەکی تایبەت بە کارگەی جگەرەی سلێمانی و بە شێک لە حیکایەتی ژیانی کرێکارەکان بکرێت، وەک یادەوەری شاری سلێمانی و ئەو ڕووداوە تاڵ و شیرینانەی کارگە و کرێکارەکان بۆ زیاتر لە نیو سەدەی ژیانی کارکردن، هەروەها ئەو چارەنووسەی لە ئێستادا ڵێی گەیشتون.
"قەتران" بە سڵۆنسەری ڕێکخراوی (NPA) نەرویژی و کۆڕی شانۆی با بەرهەم هاتووە و لە دەرهێنانی تاهیر عەبدولواحیدە.
هەریەک لە کارۆخ تەها و سەروەر حەمە ئەمین، کاری وێنەگرتنیان بۆ ئەم بەرهەمە ئەنجامداوە.
زیرەک عەبدولڕەحمان/ ڵ. ف