ساڵی 1941 لە سلێمانی لە دایک بووە، پەروەردەکارێکی دێرین و مامۆستا و هونەرمەندێکی خۆشنووسی ڕوحسوکی شاری سلێمانیی بووە، ساڵانێکی دوورودرێژ لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی سلێمانی دا و خزمەتی پەروەردە و خوێندنی کردووە، ڕۆژی 27-11-2011 لە ڕێگەی کۆیە و هەولێر لەگەڵ هاوسەرەکەی خاتوو (شیرین حسێن بەرزنجی و بژار خانی کچی)، تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل بوون، بەداخەوە بۆ ڕۆژی دوایی مامۆستا عیزەت کۆچی دوایی کرد.