لە 01-07-1956 لە شاری کەرکووک هاتۆتە دونیاوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادیی هەر لە شاری کەرککووک تەواو کردوە.
لە ساڵی 1979 خوێندنی باڵای لە پەیمانگەی تەکنیکی سولێمانی، بەشی بەریوبەرایەتی و ژمێریاری بە پلەی زۆر باشە تەواو کردوه. ئەمەش بواری بۆ ڕەخساند کە لە ساڵی 1981 ببێتەوە موعید لە پەیمانگەی کەرکووک. دواتر لە شارۆچکەی حەویجە بۆتەوە مامۆستای پەیمانگەی تەکنیکی و تا ساڵی 1989 هەر لەوێ ژیاوە. پاشان لە هەمان ئەم ساڵەدا بۆتەوە لێپرسراوی بەشی ئارشیفی هەمان پەیمانگە.
لە ساڵی 19981، خاتوو ئینعام سادق هەر لە شاری کەرکووک بۆتە هاوسەری. ئێستا خۆالێخۆشبوو دوو کوڕ وکچێکی لە پاش جێماوە.
بە هۆی فشاری ڕژێمی لە ناوچووی بەعس، خۆالێخۆشبوو لە ساڵی 1997 بۆ هەندەران چوو.
لە ساڵی 1998 لە شارۆچکەی سێلێ لە ئەڵمانیا جێنیشین بوو. لە بەر لێهاتوویی سەرەڕای تەمەنی خوێندنی ماجستێری لە ژمێریاریی بە پلەی باشە وەدەست هێنا.
بەڕیز عبدوالا شێخ سەلمان وەک کەسێکی کورد پەروەر ناسرابوو، لەو ڕوانگەیەوە، لە ساڵی 2008 کۆمەڵەی ''برادەرانی کەرکووک'' ی دامزراند و تاکۆ سەرەتای نەخۆشییەکەی لە چالاکیەکانی ئەو کۆمەڵەیە هەر بەردەوام بوو. هەر لە هەمان ئەو ساڵەدا بە ئەندامی چالاکی پەناهەندە عێراقیەکان لە ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا لە ماڵپەڕەکاندا گوتاری عەرەبی بڵاودەکردەوە و هەموو گوتارەکانی وێنەیەک بوون لە دڵسۆزیی دووربینی بۆ ئایندەی کورد و کەرکووک.
لە 17.12. 2012 بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک کە نزیکەی ساڵ و نیوێکی خایەند، کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی پێنج شەممە 22-12-2012 لە گۆڕستانی مۆسڵمانان لە بەرلین بە خاک دەسپێردرێ و لە ڕۆژی هەینی 23-12-2012 لە بەرلین پرسەی بۆ دادەنرێ.