$سەنتەری پەنا$
رێکخراوێکی ناحکومیی کوردستانییە کە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە یاسای (15) ی ساڵی (2001) ی ڕێکخراوە کوردستانییە ناحکومییەکان لەسەرەتای ساڵی 2011 دا بەفەرمی دامەزراوە و مۆڵەتی کاری پێدراوە.
سەنتەری پەنا، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی هەردوو ماددەی(10 و 23) بە ژمارە 176/ گ لە یاسای ژمارە(1) ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە بوونی مەرجە یاساییەکان خۆی گونجاندووە و لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکراوە.
سەنتەری پەنا خۆی بە خۆبەخشانە تەرخانکردووە لەپێناو بەرژەوەندیی تووشبووان بە شێرپەنجە و شەڕکردن دژ بەم نەخۆشییە لە کوردستان.
سەنتەری پەنا، لە ساڵی 2011 ەوە ئەندامە لە یەکێتی نەخۆشانی شێرپەنجەیئەوروپا واتە
ECPC(European Cancer Patient Coaliation)
سەنتەری پەنا ڕۆڵێکی بەرچاو و چالاک دەگێڕێت بۆ ڕێنمایی، ڕاوێژکاری، پشتیوانی و هەوڵدان بۆ باشترکردنی شێوازی ژیانی تەندروست و خۆپاراستن بۆ دانیشتووان و هاووڵاتییانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە کوردستان.
لە پەنای ئەوەشدا سەنتەری پەنا وەک پردێکە لەنێوان هاووڵاتییانی تووشبوو بە شێرپەنجە و سەرجەم دەزگاکانی فەرمی و نافەرمیی تەندروستی ناوەوە و دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەنتەری پەنا کار و چالاکییەکانی بەرفراوانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و لە هەر چوار پارێزگای کوردستان نوێنەری هەیە.
سەنتەری پەنا تۆڕێکی بە هێزی هەیە لە نێوان ئەندامەکانی بۆ کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە کە پەیوەندی لە گەڵ یەکتریان پێویستە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی سکاڵا و ئەزموونەکانیان لەبارەی شێرپەنجە وسەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بەم نەخۆشییە.
سەنتەری پەنا لە لایەن لێژنەیەکی باڵاوە پشتیوانی دەکرێت. ئەو لێژنەیە پێکهاتووە لە چەند پزیشک و کەسانی پرۆفەشیۆناڵ کە شارەزان لە بواری شێرپەنجە و دەروونناس و چالاکوانی کۆمەڵایەتی.
$چالاکی و ئامانجەکان$
– یەکەم: ڕێکخستن وبەخشینی هۆشیاری تەندروستی: ڕێکخستنی کۆڕ و سیمینار لە لایەن کەسانی پسپۆر لە شوێنی پێویست بە تاک یان بە کۆمەڵ.
دووەم: ڕەخساندنی هەلومەرجی باشتر بۆ چارەسەری شێرپەنجە بۆ تووشبوان لە کوردستان بە ڕیگەی پەیوەندی لە گەڵ سەرجەم ئه و دەزگایانه ی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە لە بواری شێرپەنجەدا کاری وەک تووێژینەوه، کار بۆ پێشگیری یان چارەسەری و بنبڕکردنی شێرپەنجە دەکەن.
سێیەم: بە یەکگەیاندنی کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە و کەس و کاریان بۆ بەیانکردنی سکاڵا و دەربڕینی خەم و گرفتەکانیان بەیەکەوە و ئاڵوگۆڕکردنی $ئەزموونەکانیان.$
چوارەم: به ڕێگەی سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانە / لەماڵ
پێنجەم: باشترکردنی بواری تەندروستی جەستەیی بە ڕێگەی ڕێنەماییکردنی تووشبوان بۆ ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی وەک وەرزش یان باشترکردنی جۆری خۆراک بە ڕێگەی بەخشینی نووسراو و چاپەمەنی له و بارەوە بە زمانێکی ڕوون و پاراو وەک نامیلکە (فۆڵدەر)، پەرتووک، گۆڤار یان بەخشینی زانیاری بە ڕیگەی مەڵپەڕی ئەلێکتڕۆنی، پەیجی فەیسبوک و ڕێنەمایی بە ڕیگەی پەیوەندی تەلەفۆنی.
شەشەم: باشترکردنی بواری تەندروستی دەروونی هاووڵاتیانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە کوردستان بە ڕێگەی ئاشناکردنی کۆمەڵگە به و نەخۆشییە و باسکردن لە سەر شێرپەنجە بێپەردە وەک نەخۆشییەکی ئاسایی.
حەوتەم: باشترکردنی بواری کۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە کوردستان
هەشتەم: باشتر کردنی باری ئابووری هاووڵاتیانی تووشبوو بە شێرپەنجە (کار بکات بۆ گەڕانەوەی تووشبووان بۆ سەر کار و پیشەکەیان یان ڕێنەماییکردنیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان).
نۆیەم: بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری فەرمانبەرانی تەندروستی بە نەخۆشی شێرپەنجە.بە ڕێگەی کردنەوەی خولی کوورت ماوە بۆ فێرکردنی چۆنییەتی مامەڵە کردن لە گەڵ تووشبوان بە شێرپەنجە بۆ فەرمانبەران و چاودێرانی تەندروستی.
دەیەم: هاوکاری سەرجەم ئه و دام و دەزگایانەی کە دەیانەوێت لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە کار بکەن
یازدەهەم: پەیوەندی لە گەڵ سەرجەم ئه و دەزگایانه ی ناوەوە و دەروەی هەرێمی کوردستان کە لە بواری شێرپەنجەدا کاری وەک توویژینەوه، کار بۆ پێشگیری یان چارەسەری و بنبڕکردنی شێرپەنجە دەکەن بە ڕیگەی بە شداری لە کۆنفرانس و ڕووداوەکان کە پەیوەستن لە سەر پرسی شێرپەنجە لە ناو هەرێمی کوردستان و لە جیهاندا و بەشداری کۆبوونەوەکانی بە کۆمەڵ لە گەڵ ئه و لایەنەی کە کار لە سر شێرپەنجە دەکەن بۆ بەرفراوانکردنی زانیاری نوێ بۆ سەنتەری پەنا.
تۆش ببە بە سپۆنسەری سەنتەری پەنا
سەنتەری پەنا بە خۆشحاڵییەوە هاوکاریتان دەکات، ئایا بەڕێزیشتان هاوکاریمان دەکەن؟
بە ڕێگەی بوونتان بە ئەندام یان کۆمەک بەخشین، سەنتەری پەنا بەهێزتردەکەن بۆ بەردەوامی لە کارکردن دژ بە شێرپەنجە لە کوردستان
بانکی بێخاڵ- هەولێر
ژمارە:000402
پەیوەندی بە سەنتەری پەناوە بکە
E-mail: pena-center@hotmail.com
Tel: 0662501700/ 0750.368.37 44
=KTML_Link_External_Begin=www.penacenter.com=KTML_Link_External_Between=لینکی پەنا =KTML_Link_External_End=
Facebook:Pena PenaCenter
ناونیشان
سەنتەری پەنا
سەنتەری میدیای پزیشکی
نهومی دووهەم، سەنتەری شێرپەنجە
هەولێر، شەقامی 60 متری، تەنیشت نیوستی
کراوەیە لە ڕۆژانی شەممە تاوەکو چوارشەممە بە کاتی نۆڕینگەکان
بانکی بێخاڵ- هەولێر
ژمارە:000402