نزار سابیر لەساڵی 1969 لەسلێمانی لەدایکبووە. قۆناغەکانی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا بەشی ئینگلیزيی خوێندووە. بە هۆی لێکەوتەکانی ڕاپەڕینی 1991 و دابڕانی سیاسییانەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق دوایەمین ساڵی کۆلێژی گواستۆتەوە بۆ زانکۆی سەڵاحەددین و لە هەولێر دوایی بە خوێندنی بەکالریۆس هێناوە.
لە ساڵی 1996 ەوە لە ئەڵەمانیا نیشتەجێ بووە.
لە ساڵی 1999 تا 2000 لای کۆمپانیای زیمنس دیزاینی فرەمیدیایی (Application Developer Multimedia)ی خوێندووە.
ساڵی 2002 هاوسەرگیری کردوەو دوو کچی هەن.
لە 1989وە ناو بە ناو گوتاری ئەدەبی و هونەری و زمانەوانی و سیاسیی لە چاپەمەنی و ماڵپەرە ئەلەکترۆنییەکانی کوردستان دا بڵاوکردۆتەوە. هەروەها هەندێک بابەتی لە زمانی ئینگلیزی و ئەڵەمانی یەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و ئەڵەمانی و ئینگلیزیش دەزانێت.
تا ئێستا(2019) تەنیا دوو کتێبی بە چاپ گەیاندوون: ناسیۆنالیزم و موزیک (دانان) و گەشتێکی سەرەڕۆیانە بە کوردستاندا (کارل ماي- وەرگێڕان لە ئەڵەماني یەوە). [1]