ناو: بڕوا
نازناو بڕوا کلارنێت
ناوی باو: پیرداود
ڕۆژی لەدایکبوون: #13-02-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #مەخموور#
#ژیاننامە#
ناوی تەواوی (بڕوا پیرداود قادر سوڵتان) ە، لە 13-02-1988 لە شارۆچکەی مەخموور لەدایک بووە، لە هەولێر دەچێتە قوتابخانە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ڕاوێژ و بابەگوڕگوڕ لە گەڕەکی نەورۆز و ناوەندی لە قوتابخانەی عێراق هەر لە گەڕەکی نەورۆز تەواو کردووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بەشی مۆسیقا 2007-2008، دەرچووی پەیمانگەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی ساڵی 2018، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە، لە بەرواری 30-06-2018 هاوسەرگیری کردووە و باوکی منداڵێکە بەناوی (باڤین)، ساڵی 1998 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە تیپی منداڵ پارێزی کوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا سەعدوڵڵا محەمەد، دواتر چووەتە تیپی پەپولەکانی کوردستانی سەر بە کوردستان تیڤی، یەکەم بەرهەمی تایبەت بەخۆی بەرهەمی موزیکی پایز بووە ساڵی 2008، تا ئێستا 7 بەرهەمی تایبەت بەخۆی هەیە، لەگەڵ چەندین گروپ کاری کردووە، سەرۆکی گروپی موزیکی (ژیا) بووە و ئێستا 2022 ئەو گروپە نەماوە. [1]