عەلی خوسرەوی یەکێک لە کادرە هەڵسوڕاوەکانی کۆماری کوردستان بووە و لە ئەندامانی گەنجی کۆمەڵەی ژ.ک. و دواتر لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و کۆمار دا، بەرپرسیارەتی جۆر بە جۆری هەبووە. وەک سەدری یەکەتی جەوانانی دێمۆکڕاتی کوردستان، بەڕێوەبەری داخڵی چاپخانەی کوردستان، پشکنی فەرهەنگی کوردستان و بەرپرسی ڕادیۆی مەهاباد.