ڕۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی
سەرنووسەری گۆڤاری پێوانە، گۆڤارێکی دووهەفتانەی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتییە
ساڵی 1985 لە #هەولێر# لە دایک بووە.
ساڵی 2008 بەشی کۆمەڵناسی لە کۆڵیژی ئەدەبیاتی #زانکۆی سەڵاحەدین# تەواوکردووە..
نزیکەی دە ساڵ دەبێت کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات.
بەرپرسی نووسینگەی هەولێری ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی سەر بە کۆمپانیای وشە بووە.
بەرپرسی نووسینگەی هەولێری دەزگای خەندان (رۆزنامەی ئاسۆ) بووە
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری جیهان بووە
لە بەشی هەواڵ و سیاسەت لە ڕۆژنامەی کوردستان ڕایۆرت کاری کردووە
ساڵێک لە هەفتەنامەی چاودێر کاری کردووە
ماوەیەک لە ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی چاوی خەڵک کاری کردووە
لە گۆڤاری ئەلیکترۆنی نیقاش کاری کردووە
لە سەرەتای کارکردنی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوپۆلەکانی مانگنامەیەکیان بە ناونیشانی (واڵا) لە قوتابخانەی ئامادەیی گەلی کوڕان لە هەولێر دەرکردووە و هەر ئەوکات لە ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە خوێندکاران بە ناوی (نوێخواز) کاریکردووە..، پاشان لە هەفتەنامەی (دیدی نوێ) کاریکردووە تا ئەو کاتەی هەفتەنامەکە بە فشاری سیاسی داخراوە و دواتر کاری لە هەفتەنامەی شارستانی کردووە..
چەندین وتار و توێژینەوەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی وەکوو (نما، بیاڤ، سابات، هاووڵاتی، ئاوینە و... هتد) بڵاوکردووەتەوە