لە ساڵی 1968 لە شارۆچکەی #نۆتشە# سەر بە ناوچەی #هەورامان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.قۆناغی سەرەتایی تا ناوەندی خوێندنی هەر لە نۆتشە تەواو دەکات.
لە ساڵی 1980ەوە لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران وەک قۆتابیەک پەیوەست بە بزووتنەوی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو کاتەی کوردستان و ناوچەی هەورامان دەبێت و تێکۆشانی خۆی لە خوێندنگە و کۆڵان دەس پێدەکا و لە بزاڤی ڕۆشنبیری و پێشڕەو دەبێتە نموونەیەکی لاوێکی چالاک. پاشان دوای تەواو کردنی دەرسی ناوەندی لە نۆتشە ڕوو لە زانکۆیەکی تارانی پێتەختی ئێران بۆ خوێندن لە بواری زانستی تێشک (tecnology radiology)دەکات.لە دەورانی خوێندکاتی لە تاران دەبێتە ئەندامێکی چالاکی بزووتنەوەی خوێندکاری کوردی و لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەی سیاسی و فەرهەنگی بەشداری دەکات و بە تایبەت دوای ژینۆسایدی #هەڵەبجە# لە ناساندنی ئەو کارەساتە لە زانکۆکان و لە سەر شەقام هەوڵێکی ماندوونەناسانە دەدات.دواتر لە ساڵی 1993 لە سنەی پارێزگای کوردستان وەک کارمەندی خەستەخانە لە بەشتی تیشک دەس بە کار دەبێت و خزمەت بە کۆمەڵانی هەژار و نەخۆش دەکاتە ئامانجێک بۆ سارێژ کردنی زام و ئازارەکانی کۆمەڵگا.لە سنە هەر لە سەرەتای ساڵەکانی 1994ەوە لە ناوەندە فەرهەنگی و مەدەنییە نا دەوڵەتییەکان و دەزگاکانی ڕۆژنامەگەری و ئەنجۆمەنەکانی ئەدەبی چالاکی دەکات و بۆ ئەوەی لە بواری زانستییەوە قووڵتر لە کێشەکانی کۆمەڵگا بڕوانێت و بنووسێت لە زانکۆی پەیامی نووری سنە بەکالیۆرسی زانستە کۆمەڵایەتییەکان وەردەگرێت.تا ئێستە لەم ڕۆژنامەو گۆڤارانە وەک دەستەی نووسەران و دەبیری بەشی کوردی کاری کردووە و لە نێو ڕوشنبیرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆ و مرۆڤ دۆست ناسراوە و ئەندامێکی دڵسۆزی ڕێکخراوی خێرخوازی ڕۆجیارە :
1-حەوتەنامەی #ئاویەر#
2- ئاسۆ
3- ئاشتی
4- نەجوا
5 سۆران
6- گۆڤاری #ژیوار#
لە حەوتەنامەکانی ڕۆژهەڵات و #کەرەفتوو# و ئاگرین ڕۆژ و لە گۆڤاری ماف وتاری چاپ و بڵاو بووەتەوە.
یەکەم کتێبی بەیاننامەی جیهانی مافی مرۆڤ ە و لە ساڵی 2000 لە چاپ دراوە و لە لایەن نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و یانەی ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی پارێزگای کوردستان خەڵات کراوە.
دووەم کتێبی ژیان و خەباتی مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ،ئەرنستۆ گیڤارایە کە لە 2001 چاپ کرا و لە ئاستی کوردستان دەنگی دایەوە و تەنانەت سفارەتی کووبا لە تاران بانگهێشتی ئەکات و ڕێزی لێ دەگیرن.چند کتێبێکێش وەک پێشکەش بە بۆنەی سەفیری ئەو کاتەی کووبا (رۆدریگرز) بۆ فیدل کاسترۆ و منداڵەکانی گیڤارا (ئالیدا و کامیلیۆ) دەنێرێت.
کتێبی سێهەمی وەرگێڕانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە بە شرق دریای مدیترانە بە زمانی فارسی، کە مامۆستا ساڵح محمد ئەمین وەرگێڕی عەربی بە کوردییەکەی پێشەکی بۆ نووسیوە و سۆپاسی کردووە بۆ وەرگێڕانی ئەو ڕۆمانە بۆ زمانی فارسی.
بە گشتی ئەم کەسە بە مرۆڤیێکی دڵسوز،مرۆڤدۆست،نیشتمانپەروەر،یەکسانیخواز ناسراوە و جێی ڕێزی زۆرێک لە خەڵکی شاری سنە و ناوچەی هەورامانە و لە دەیان خەبات و چالاکی فەرهەنگی و مرۆڤدۆستانە بەشداری کردووە.