لەدایکبوون: 1963- #سیدەکان# - #سۆران# خوێندن: دەرچووی ئامادەیی لە ئێران.
باری خێزانی: خێزاندار
ژیانی سیاسی: کوڕی پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوولە.
ساڵی 1975: لەگەڵ بنەماڵەی ئاوارەی ئێران بووە.
ساڵی 1980: بووە بە ئەندامی (پ.د.ک)
ساڵی 1983: کارگێڕو پاشان بەرپرسی ڕێکخراوی پارێزگای یەزدی ئێران بووە.(ئەندامی لقی 8).
ساڵی 1993: بووە بە بەرپرسی لقی ئاوارەی لاوان قوتابیان.
ساڵی 1998: بووە بە کارگێری سکرتاریەتی لاوان.
ساڵی 2001: لە خولی 12ی پەیمانگای کادیران کە خولێکی تایبەت بوو، بە پلەی زۆر باش دەرچووە.
ساڵی 2004: بووە بە ئەندامی مەکتەبی ناوەندی دیراسات.
ساڵی 2005: بووە بە ئەندامی دەزگای گشتی هەڵبژاردن.
ساڵی 2010 ئەندامی لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی 13ی پارتی بووە.
تا مانگی 5ی ساڵی 2011 جێگری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن بووە.
ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی #هەولێر#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتییە لە پارێزگای هەولێر.
کاری ڕۆشنبیری: لە ساڵی 1981 دەستی بە نووسین و بڵاوکردنەوەی وتار کردووە.
ساڵی 1986 نامیلکەیەکی شێعری بۆ مناڵان لە ئێران بڵاو کردووەتەوە، بە ناوی (بۆ زارۆکا).
ساڵی 1991 کیتابێکی بەناوی (کینەئەم) بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 1995 کیتابێکی لە سەر هەنبانەبۆرینەی مام هەژار بڵاو کردەوە، بە ناوی (وڵامنامە)و وڵامی ڕەخنەی ناحەزانی دایەوە.
ساڵی 1996، ساڵنامەی گیرفانی کوردی، بە چاپ گەیاندووە.
لە ساڵی 1993 تا ساڵی 1998 سەرنووسەری گۆڤاری گزنگ بووە.
لە ساڵی 1999 ڕادیۆی پێشکەوتنی لە هەولێر دامەزراندووەو ساڵ و نیوەک بەڕێوەبەری بووە.
ساڵی 2000، خەڵاتی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی وەرگرتووە.
ساڵی 2003کیتابێکی بەناوی(راگەیاندن) بڵاو کردەوە.
لە ساڵی 2005 تا ئێستا سەرنووسەری گۆڤاری هەڵبژاردن و ماڵپەڕی هەڵبژاردنە.
ساڵی 2009 کیتابێکی بە ناوی (پەیمانەکانی دژی کورد) بڵاو کردەوە.
دامەزرێنەری سەنتەری ڕۆشنبیری کۆڕێ بووە.
یەکێکە لە ئەندامانی دامەزرێنەری پەیمانگای کوردستان.
بە دەیان وتارو لێکۆڵینەوەی لە گۆڤارو ڕۆژنامەکانی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.
چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی هەبووە کە هەموویان سەرکەوتوو بوون. لەوانەش بەرنامەی پێشبڕکێی هاوسەران.
بەشداری کردووە لە چەندین خول و چەندین بڕوانامەی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە.
ئەندامی کارای کۆنگرەی یەکەم و دووەمی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.