ناوی تەواو: فاروق حوسێن عەبدوڵڵا
ناسراو بە: فاقە #مەخموور#ی
ساڵی لەدایکبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی مەخموور
باری خێزان: خێزاندار
ناوی منداڵەکانی: ئارۆز، ئاریان، ئاڤان، ئارین، ئارەزوو، ئاڵان، ئاڤێستا
ناوی عەشیرەت: پاڵانی
ئاستی خوێندن: دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵ
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ساڵی 1980
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە ساڵی 1982 هەرێمی دەشتی #هەولێر#
ساڵی 1983 پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر لە کەرتی (4)ی کەندێناوە
ساڵی 1985 پلەی جێگری کەرتی پێ دەدرێت لە کەرتی (1)ی شەهید کاوە لە تیپی 87ی قەرەچوغ
ساڵی 1986 دەکرێتە فەرماندەی کەرتی (2)ی شەهید ئەحمەد قەمبەری لە تیپی 87ی قەرەچوغ
لە ساڵی 1988 دەکرێتە جێگری فەرماندەی تیپی 87ی قەرەچوغ
لە ساڵی 1989 پلەی فەرماندەی تیپی 87ی قەرەچوغی پێ دەدرێت
لە ساڵی 1991 دەکرێتە جێگری بەتالیۆنی (17)ی قەرەچوغ
لە کۆتایی ساڵی 1991 پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی (17)ی قەرەچوغی پێ دەدرێت
لە ساڵی 1992 لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێتە لێپرسراوی فەوجی (2)ی پاراستنی هەرێم بە پلەی مقەدەم
لە ساڵی 1994 دەکرێتە بەڕێوەبەری ئاسایشی #ئاکرێ#
لە کۆتایی ساڵی 1994 کرایە فەرماندەی لیوای تایبەتی ڕۆژهەڵات.
چوار جار بریندار بووە
چەپکێک لەو چالاکی و نەبەردیانەی شەهید فاقە بەشداری تێدا کردووە یان ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کردووە:
داستانەکەی بێتواتە لە پایزی 1983
گرتنی شارۆچکەی هیران لە ساڵی 1985
گرتنی زنجیرە ڕەبیەکانی ڕێگای کۆیە و هەولێر لە شوباتی 1985
چەندین چالاکی لە قەراج و کەندێناوە
شەڕی قەیوان - ماوەت ساڵی 1986
لێدانی بیرە نەوتیەکانی #کەرکووک# ساڵی 1986
گرتنی شارۆچکەی شێخ شەروان لە 13-11-1986
شەرە گەورەکەی تەلەخێم لە ساڵی 1986
گرتنی شارەدێی #تەقتەق#
گرتنی سەری ڕەش شەڕی کونە کۆتر #قەندیل# لە ساڵی 1988
گرتنی گوندی مەچلوبە لە تۆڵەی کیمیابارانی #هەڵەبجە#ی شەهید لە ساڵی 1988
گرتنی شارۆچکەی مەخموور و ناوچەی قەراج و کەندێناوە بە سەرپەرشتی شەهید فاقە مەخمووری لە ڕاپەڕینی 1991
داستانە گەورەکەی کۆرێ شەهید فاقە دەبابەیەکی ڕژێمی سەدامی سوتاند
گرتنی کەتیبە و تۆبخانە و تانکەکانی سنوری #دیبەگە# شەهید فاقە سەرپەرشتی ئەم چالاکیەی دەکرد
بەرپرسی گرتنی فەوجی (20)ی سەر بە لیوای دیبەگە و مەخموور بوو
چەندین چالاکی تر کە شەهید بەشداری و سەرپەرشتی کردوە، بەڵام ئەم فەرماندە سەربازییە تێکۆشەرە لە شەوی 27-03-1995 لە شارەدێی #کەسنەزان# لە شەڕی ناوخۆ شەهید بوو. [1]