ناوی تەواو : حەمەزیاد مغریب
ناسراو بە : مەلائاراس
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1960#
شوێنی لەدایک بوون: گوندی توڵکی شێخ بزێنی خواروی سەربە شارەدێی شوان.
ئاستی خوێندن : لەحوجرە فەقیەتی خوێندویەتی
باری خێزان : خێزاندار بووە
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: (1977)
لایەنی سیاسی : یەکێتی نیشتمانی (کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان)
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: (1979)
ئۆرگان: لەناوچەی سەرکردایەتی بۆتە پێشمەرگە.
لەساڵی (1982)کراوەتە فەرماندەی کەرتی(8)ی ساڵەی هەمان ساڵ کراوەتە فەرماندەی کەرتی(4)ی خاڵخاڵان.
لەساڵی (1983)لەبەرئازای و لێهاتووی بۆ ناوچەی دەشتین #هەولێر# وەک جێگری فەرماندی تیپی(86)ی دەشتی هەولێر گوازاوەتەوە.
لەساڵی (1984)کراوەتە فەرماندەی تیپی (99) ی بیتوێن لەکۆتایی هەمان ساڵ کرایە فەرماندەیتیپی مەڵبەندی ی3 هەولێر.
لەساڵی (1985)بووە بەفەرماندەی تیپی(21)ی کرکوک هەر ئەوساڵە لەپاڵ ئەوەی کە فەرماندەی تیپی(21)کرکوک بووە، بۆ ماوەیەک سەرپەرشتیاری تیپی25 ی خاڵخاڵانی پێسپردراوە.
لەژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری ژمارەیەکی زۆر شەڕو نەبەردی کردووە لەوانە شەڕەکانی (مۆردخواردەی سەروو و شیوەسور و گۆپتەپە و ئۆپەراسیۆنەکانی هێری پشتیوانی لەکوردستانی ڕۆژ هەڵات ساڵی 1982 و دابان وهەلاج ساڵی (1985)و قەیوان ماوەت ساڵی(1986) لێدانی بیرەنەوتەکانی #کەرکووک# و مەعمەل قیرەکەی چەم چەماڵ وشەری بێتواتە........هتد
شەهید مەلا ئاراس (13) جار برینداربووە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی(355) وردە ساچمە لەجەستەی دا بووە.
لە (1987-04-11) لە کاتژمێر 4ی عەسر لەگوندی مەرزیخەی ناوچەی شێخ بزێنی بەموشەکێکی فڕۆکەی پیلاتۆز شەهید بوو.