"هیپنۆتیزمی کۆمەڵایەتی"
سەرەتا دەبێت کورتەیەک لەبارەی هیپنۆسیس یاخود خەواندنی موگناتیسی باس بکەم،کە بریتیە لە حاڵەتیێکی سروشتی هێمنی هۆش و بیر کە تێیدا هۆشی مرۆڤ دەچێتە بارێکی ئارامی جێگیری لەسەرخۆوە، کەلەم بارەدا هۆش دەچێیتە قاڵبی داهێنان و ژیرییەوە،وە دەکرێ هەموو کەسێک چوبێتە ئەو حاڵەتەوە بۆ نمونە کە کاتی ڕۆدەچیتە خوێندنەوەی کتێبێک بە سەرنجەوە یاخود تەماشاکردنی فیلمێک و سەرنجی زۆرت لەسەری چڕدەکەیتەوەو دەوروبەرت لەدەرەوەی ئەو خاڵی تەرکیزکردنەدەبن.
هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا هیپنۆسیس بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکارهاتوو.
ووشەی هیپنوسیس زاراوەیەکی لاتینیە، و سەرەتا میسرییە کۆنەکان و پاشان گریکەکان و دواتریش بابلییەکان بەکارییان هێناوە جارێکی دیکە،لە چاخی نوێداو لە سەدەی هەژدەهەمدا پزیشک فرانز ئەنتوان پەرەی پێدایەوە بە مەبەستی بەنج کردنی نەخۆشەکانی هەر لەبەر ئەمە بە جادوگەر ناوزەدکراو لە ئەندامێتێ پزیشکانی ڤییەنا. دورخرایەوە.
هەروەها فەیلەسو و دەرونشیکار سیگمۆند فرۆیدیش لە چارەسەرکردنی نەخۆشانی دەرونیدا گرنگی پێداوە.
ئەمە کورتەیەک بوو لەسەر هیپنۆسیس بەڵام لێرەدا گەرەکمە باس هیپنۆتیزمی کۆمەڵایەتی بکەم کە لە دیمانەیەکی مەنسوری تەیفوری لەگەڵ نوسەرو بیرمەندی گەورەی کورد بەختیار عەلی کە بەمدواییانە لە کتێبی ڕەخنە لە عەقڵی فاشی بڵاوبوەوە باس لەو دەستەواژەیە دەکات و دەیبەستێتەوە بە کۆمەڵێک چەمک و گوزارەی دیکەوە وەک ئابوری و کۆمەڵگا و فاشیزم و....هتد.
بەختیار عەلی پێی وایە کە مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی لە دۆخی هیپنۆتیزمی کۆمەڵایەتیدان و چونەتە سوڕی متبووبەوە،ئەمەش دۆخێکی سەپێنراوە لە لایەن دەسەڵاتەوە بەسەر کۆمەڵگادا کە ئارەزوی دەکات و سەرکردەکان لەو دۆخە سودمەند دەبن و ئابوری قورخ دەکەن و دەبن بە مافیا بەسەر خەڵکەوە،هەروەها درێژبوونەوەی هیپنۆتیزم وا لە دەوڵەتە فاشیستەکان دەکەن کە بە شێوەیەکی سەیر لە کاپیتالیزم تێبگەن و وانیشان بدەن کە بە جیهانی مۆدێرنەوە وابەستەبوون ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێ کە کرۆکی فاشیزم لە ڕۆژهەڵات لە کاپیتالیزمی نوێی ئابوری جیهانەوە دێت و ئابوری بەکاردەهێنێت.
لێرەش کۆمەڵگای خۆمان لەو دۆخە هیپنۆتیزمەدان و خەوێندراون تا ئاگایان لە ئابوری نەبێت و خۆیان بە دڵخۆش وخۆشگوزەران بە دونیا بناسێنن،بەو پێیە ئێمە خەوێندراوین وفاشیستەکان یاری بە ئابوریمان دەکەن ودەیانەوێت گلۆبالیزمانە لە جیهان بڕوانن.
ئارام حەمە
_________________________
سەرچاوەکان:
1-سایتی wikipedia
2- سیگمۆند فرۆید
3-ڕەخنە لە عەقڵی فاشی بەختیار عەلی.