وەرگێڕ: شەیدا عەلی
ساڵی دەرچوون:2009
ئەم ڕۆمانە سەرگوزشتەی مامۆستایەکی لاو و پیاوێکی بەتەمەنی لەخۆگرتووە کە لە گەشتێکدا هاوسەفەرن. ئەو پیاوەی کە شەست ساڵی تەمەنی کردووەتە قوربانی ئایدۆلۆژیاکەی، دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بیروباوەڕی ئەو مامۆستایە و دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ ژیانی لە ڕیشەوە دەگۆڕێت. مامۆستا گەنجەکە لە کۆتایی باسەکەدا دەڵێ : سوپاس بۆ خوا کە دووهەم جار یەکترمان بینیەوە، لە کۆتایی گفتوگۆیەکی دوورودرێژدا پەنجەی شایەتومانی بەرزکردەوە و بەچاوی پڕ ئەسرینەوە وەکو ئەوەی تەحەددای هەموو جیهانی بێ باوەڕی بکات، موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.
ڕەنگە ئێوەش بپرسن ئاخۆ ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیە چی بێ واهێندە کاریگەرییان لەسەر ناخی ئەو مرۆڤە دروست کردووە. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەتوانن لەم گەشتی خوێندنەوەیەدا هاوڕێمان بن.