- ناوی تەواوی: ئاسۆ فارس حارس.
- پیشەی ئەدەبی: ڕۆماننوس و شاعیر.
لە ڕۆژی 10/3/1981 لە شاری سلێمانی لە دایک بووه.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1998 دەستی بە نوسین کردووە.
لە ساڵی 2000 یەکەم دەقی شیعری بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵی 2015 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی یەکێتی نوسەرانی کورد.
چەندین بابەتی شیعری و ئەدەبی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
لە چەندین ڤێستیفاڵی نێوخۆیی بە چیرۆک و شیعر بەشداری کردووە.
چەندین کۆڕی شیعری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان سازکردوە.
خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە.
دوو بەرهەمی چاپکراوی هەیە:
ئەوینێک لە سەراب، ڕۆمانە شیعر، 2005.
پارچەیەک لە خەڵوز، ڕۆمان، 2020.