غەمگین بۆڵی
ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک وتار و لکۆڵێنەوەی ڕەخنەی ئەدەبی پێک هاتووە، بە شێکی بڵاوبۆتەوه و بەشێکی وتار و لێکۆڵینەوەکان تا ئێستا بڵاونەبوونەتەوە. تەواوی وتار و لکۆڵێنەوەکان لەبارەی شیعر و شاعیر و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمانەیە، واتە وەک چێشتی مزێَور نییە، لە لێکۆڵینەوەی شیعرەوە ببێتە لێکۆڵینەوە لەبارەی چیرۆکەوە، لە چیرۆکیشەوە ببێتە ڕانانی ڕۆمان. بەهەرحاڵا من لەم بەرهەمەدا هەوڵی ئەوەمدا ئه و تێکەڵ و پێکەڵییە لە یەکتری جیا بکەمەوە، ئیتر نازانم چەندە کارێکی باشم کردووە، ئەوە خوێنەرە بڕیاری ئەوە دەدات.