لەساڵی 1942 تا 1943ئێستگەیەکی ناوچەیی کرایەوە لەدوکانێکی گەورەدا لەبەردەرکی سەرا، ئێستگەکە لەئەمبریفایەرێک وچەند موکەبەرەیەکی دەنگ لەسەر چەتری نۆبەچییەکە دامەزرێنرا بوو. ئیتر خەڵکی سلێمانی بە گەورە و بچوک و ژن و پیاوەوە دەهاتن بۆ گوێلێگرتنی، ئەم ئیستگەیە زۆرجار هەواڵی شەڕی دووەمی جیهانی بڵاو دەکردەوە وگۆرانیشی لێدەدا وەک گۆرانیەکانی ڕەشۆل، حەمدیە فەنی و مەلا کەریم و دایکی جەمال وکەریم کابان