نووسەر لە چەند دێڕێک دا
- عومەر ئیسماعیل مارف باوزێیی، دوانیوەڕۆی ڕۆژی (17-10-1981ز) لە ئۆردوگای توەسووران، سەربە شارەدێی سەنگەسەر لە شارۆچکەی پشدەر لەدایک بووە و لە قەڵادزێ دادەنیشێت.
- دوای ئەوەی خوێندنی بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ و لە ئێواران تەواوکردووە، لە ئێستادا خوێندکاری قۆناخی چوارەمی زانکۆیە لە بەشی مێژووی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین.
- ئەفسەرە بە پلەی (نەقیب) و لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەوجی (2) ی لیوای (4) ی ڕاپەڕینە لە فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن.
- لە ساڵی (2005) وە دەنووسێت و هەتا ئێستا (170) بابەتی جۆراوجۆری لە ڕۆژنامەکانی؛ (کوردستانی نوێ، ئاسۆ و ئاوێنە) و گۆڤارەکانی؛ (قەڵادزێ، ڕێبەری پێشمەرگە، بابان، شەن، هاوبەشی، پشدەر، مێرگ، کەپر، واڵا پرێس و چەپکەگوڵ) و بڵاوکراوەکانی تایبەت بە ساڵ یادی (24-4) و سایتی قەڵادزێ، ڕووماڵ و پی یو کەی میدیا بڵاوکردووەتەوە کە زوربەیان وتار و بەدواداچوونی مێژوویی بوون.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
- کارگێڕی لقی ڕانیەی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژە.
- ئێستا خاوەنی چەندین پەڕتووکە لە بواری مێژوودا بە ناوەکانی:
1-دەوڵەتی ماد (700-550پ.ز) : چاپی یەکەم، چاپخانەی پەیوەند، سلێمانی2010. چاپی دووەم، چاپخانەی یاد، سلێمانی2014.
2-تۆمارەکانی مێژوو: چاپخانەی بینایی، سلێمانی2013.
3-ئەورەحمان پاشای بابان (1789-1813ز) : چاپی یەکەم، چاپخانەی یاد، سلێمانی2015.
4-مەحموود پاشای بابان (1813-1841ز) : چاپی یەکەم، چاپخانەی یاد، سلێمانی2015.
5-سلێمان پاشای بابان (1828-1838ز) : چاپی یەکەم، چاپخانەی یاد، سلێمانی2017.
6-ئەحمەد پاشا، دوا فەرمانڕەوای میرنشینی بابان (1838-1847ز) : چاپی یەکەم، چاپخانەی یاد، سلێمانی2017.
7-برایم پاشای بابان (1782-1802ز) : چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی2018.
8-میرنشینی بابان لەسەردەمی فەرمانڕەوایی 12 میردا: چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی2018.