سوورێژە: فەرهەنگی خاڵ
دەردێکە وەک ئاوڵە بەڵام ئەم ئاو ناگرێ
سوورێژە هەنبانە بۆرینە
کوردی: سۆرک؛ سوورێژکە
فارسی: سرخک
[1]
سوورێژە (بە ئینگلیزی: Measles) یەکێکە لە دیارترین نەخۆشییە ڤایرۆسیە گوازراوەکان کە بەھۆی ڤایرۆسی سوورێژە (Measles virus) دەگوازرێتەوەو تووش دەبێت. ئەگەری تووشبوونی ھەیە لەھەر تەمەنێکدا، بەڵام لە تەمەنی منداڵی تایبەت لەنێوان 9 مانگ بۆ 5 ساڵی باوترە وەک لە تەمەنەکانی تر. ساڵانە نزیکەی 20 ملێون کەس تووشی ڤایرۆسی سوورێژە دەبێت بەتایبەتیی لە وڵاتەکانی کیشوەری ئاسیاو ئەفریقیا.
نیشانەکان: نیشانەکان بۆ ماوەی 10-12 ڕۆژ دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەردەکەون و بۆ ماوەی 7-10 ڕۆژ دەمێننەوە. نیشانە سەرەتاییەکان بریتین لە؛ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (ڕەنگە بۆ سەروو 40 پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە)، کۆکە، پەسیو، ھەوکردن و سووربوونەوەی چاو، دەرکەوتنی برینی بچووکی سپی کە پێی دەوترێت (koplik spots) لەناو دەم، پەیدابوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست دوای نزیکەی 3-5 ڕۆژ لەدەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت سەرەتا لە دوم و چاو و پشت گوێ کان دەست پێ دەکات ئینجا بەشی خوارەوەی لەش دەگرێتەوە.
چارەسەرکردن: چارەسەری ڤایرۆسی سوورێژە بریتییە لە: چارەسەری نیشانە سەرەتاییەکان وەک تا، کۆکە.. ، لەگەڵ پێدانی ڤیتامین A بەتایبەت لە وڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لەگەڵ چارەسەرکردنی ھەوکردنی سییەکان و گوێ و پەردەی مێشک لە کاتی ڕوودانی کە ڕەنگە لە ھەندێک تووشبوو ڕووبدەن.
خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سوورێژە: باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سوورێژە لە ڕێگەی کوتان (vaccination)ەوەیە، کە بەشێوەیەکی بەرچاو دراماتیکی ڕێژەی تووشبووانی بە بڕی 80٪ کەمکردووەتەوە. [2]