سەرۆکی عەشیرەتی شێروانی یە لەدایکبووی ساڵی (1909)یە نەک 1925 وەک لەنوسینەکەی ڕۆژنامەی “هاوڵاتی”دا بەهەڵە هاتووەو لەشارەدێی شێروان مەزنی سەر بەشارۆچکەی #مێرگەسۆر# لەدایکبووە، هەموو تەمەنی گەنجیو جوانی خۆی لەخزمەتی خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد بارزانیو کوردایەتیدا سەرفکردووە، یەکێک بووە لەوانەی جێگای بڕواو متمانەی شێخ ئەحمدی بارزانی بووەو لەبەرگریکردن لەدوژمنانی بارزان ڕۆڵێکی گرنگو بەرچاوی هەبووە، دەگێڕنەوە خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی بارزانی فەرموویەتی ئەگەر 10 کەسی دڵسۆزی وەک سوارئاغای شێروانیو ساکۆی کانیالنجی هاتووچۆی ئێمەیان بکردایە خەمی هیچمان نەدەبوو. بەڵام بەداخەوە پاداشتی دڵسۆزییەکەی سوارئاغای شێروانیان بەوە دایەوە کە لەتەمەنی (87) ساڵیدا لەگەڵا چوار کەسی خزمی نزیکی خۆی لەسەر دەستی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بێسەروشوێنکران، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی خزمایەتیمانەوە لەگەڵ بنەماڵەی شەهید حەمەدئاغای مێرگەسۆری (3) ساڵ لەگەڵ حەمەدئاغاو کوڕەکانی لەسجنی ڕایات زیندانی کراوە.[1]