- لە ناوچەی پیشەسازی کەرکووک بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە بەئۆتۆمبیلێکی پێشمەرگەی سەر بە لیوای سێ ناوچەی خانەقین کەبووە هۆی بریندار بوونی سێ پێشمەرگه.
- هەر ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لەناوچەی عوزیم بۆمبێکی چێنراو بەکاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای 16ی سلێمانیدا تەقیەوەو بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەو ئەفسەرێک بە پلەی مولازمی یەک.
- تەقە لە بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی پارێزگاری کەرکووک، لیوا عەدنان، کراو دەستبەجێ خۆی کوژراو پاسەوانەکانیشی برینداربوون.