جارێکیان لە کاتی تاوڵە کردندا بۆ زارێکی 6 بارام بەگ 14 جار زارەکەی هەڵدابوو بەڵام 6ی بۆ نەهاتبوو، ئەویش تووڕە دەبێتو تاوڵەکەی دادەخاتو زارەکانیشی فڕێ داداتە سەر بانی چایخانەکەو دەڵێت: سێ بە سێ تەڵاقم کەوتبێت بڕۆن سەیری کەن ئێستا دوو شەشە!!
تەڵاقم کەوتبێ کەس خاوەنی تەسبیحی دەستی خۆی نیە، یان لە کەسێکی بردووە یان کەسێک لێی ئەبات
بارام بەگ سێ بەسێ تە لاقی خواردووە تراکتۆر بە سەر شووشەیا بروات تەقەتەق ئەکات
تەڵاقم کەوتبێ نەگبەتی گەورەی کورد لەو ڕۆژەوە دەستیپێکرد کە بەدرۆیان وت سیاسەت
بارام بەگ سێ بەسێ تەڵاقی خواردووە کە یاپراخ قەت سارد نابێتەوە.. کە ساردیش بۆوە قەت گەرم نابێتەوە!
سێ بە سێ تەڵاقم کەوتبێت خوێدانێک دەستناکەوێت بە باشی خوێی پێدابێت.
تەڵاقم کەتبێ هەمو چایەک جگەرەی ئەوێ و هەموو جگەرەیەکیش چای ئەویت.
سێ بەسێ تەڵاقم کەوتبێت عەلادین قاچی خۆی گەرم ناکاتەوە، جا چۆن قاچی من گەرم دەکاتەوە.
سێ بە سێ تەڵاقم کەوتبێت ژنو مێرد قەت ڕێک ناکەون هەر نەبێت یە کێکیان سەرمایەتی و ئەوی تر گەرمایەتی.
سێ بەسێ تەڵاقم کەوتبێت کورد بخەیتە ناو سندوقی ساردیەوە، یەک ڕیزییان تێدا نابینیت