هەژان هێرش عەلی لەساڵی 1989 لەگەڕەکی کانێسکان لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە #قوتابخانەی ئەزمەڕ# بووە، قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە قوتابخانەی برادۆستی کچان بووە، دەرچووی #زانکۆی سلێمانی# بەشی ڕاگەیاندن ساڵی 2012 _2013
لەئێستادا لەدواقۆناغی نوسینی ماستەرنامەیە بە ناونیشانی کاریگەری زنجیرە درامای تورکییە دۆبلاژکراوەکان لەسەر بەهای کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا، خولیای نواندنی لەمنداڵیەوە لا دروستبووە، دەستپێکی کاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ درامای (گەڕان بەدوای سێبەرەکاندا)لەدەرهێنانی(#هاوڕێ مستەفا#) ساڵی2005
ساڵی 2012 _ 2013 بەشی ڕاگەیاندنی لەزانکۆی سلێمانی تەواوکردووە یەکێک بووە لە خوێندکارە یەکەمەکانی بەشی ڕاگەیاندن، دوابەدوای بەکۆتاهێنانی خوێندنی لەزانکۆی سلێمانی بووەتەوە بە موعید لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لەبەشی ڕاگەیاندن، بۆ ماوەی دوو ساڵ وانەی پڕاکتیک قۆناغی سێیەمی لقی تەلەفزیۆنی وتۆتەوە..
لەپاڵ کاری هونەری کاری ڕاگەیاندنیش دەکات ماوەیەک پێشکەشکاری #کەناڵی کوردسات# بووە.
بەشداری لەچەندین کاری هونەریدا کردووە لەوانە:-
(درامای گەڕان بەدوای سێبەرەکان، درامای ئاکامی نهێنیەکان، درامای چپەی ڕابردوو، شانۆگەری گەر بڕیارە بمرین، فیلمی سینەمایی هێلانە سووتاوەکان)
هەروەها بەشداری لەچەندین فیلمی سینەمایی و کورتەفیلمدا کردووە، بەشداری لەچەندین کاری پشت کامێرای ڤیدۆکلیپی هونەری کردووە بۆ هونەرمەندانی شاری سلێمانی لەوانە :- (#ناسری ڕەزازی#- ئێوارەیە، #کەمال محەمەد# - یاران / وەک فۆتۆگرافەر)
کاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ ڤیدۆکلیپی هونەرمەند #کیژان ئیبراهیم خەیات# ئەنجامداوە بۆ تراکی مەڕۆ، وەک کاری پشت کامێرا و ڕۆڵی سەرەکی بەشداری لە فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی ئاگا کردووە..
بۆماوەیەک وەک سەرپەرشتیاری بەرنامەکان لە ڕادیۆی xfm کاریکردووە..
ئەندامی گروپی سکێچ بۆ شانۆیی ڕاگوزەری بووە تێیدا بەشداری لەچەندین ۆرکشۆپ و چالاکی هونەری گروپەکەی کردووە لەوانە:-
1. ۆرکشۆپ بۆ توێژەرەکۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای #هەڵەبجە# بە هاوکاری #ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت# CDO
2. ۆرکشۆپ بۆ توێژەرەکۆمەڵایەتیەکانی خانەی بەساڵاچوان و خانەی بێسەرپەرشتیاران.
3. ۆرکشۆپ و نمایش بۆ ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو.
4. ۆرکشۆپ بۆ مامۆستایانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان/ زانکۆی سلێمانی.
5. ۆرکشۆپ بۆ قوتابیانی قۆناغی چوار بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان/ زانکۆی سلێمانی.
6. نمایش بۆ منداڵانی #نەخۆشخانەی هیوا#.
7.شانۆگەری گەر بڕیارە بمرین.
بەدەر لەکاری هونەری هەژان هێرش کاری ڕاگەیاندیش دەکات..
خاوەنی کوڕێکە بەناوی (باران) وەک خۆی دەڵێت بارانی هەموو ژیانیەتی.
لەئێستادا سەرقاڵی پڕۆژەی خۆرە لەڕێکخراوی سی دی ئۆ کە پڕۆژەیەکی خێرخوازی سەربەخۆیە بۆ هاوکاری ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە.[1]