عەفیف ئەخزەر
وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد.
فەرهەنگی (ڕۆبێر) عەلمانیەت بەو ه پێناسە دەکات کە: (چەمکێکی سیاسیەو دەخوازێت کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆمەڵگەی سیاسی جیابکاتەوە، بە جۆرێک دەوڵەت هیچ دەسەڵاتێکی ئایینی نەبێت و کڵێساش خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی نەبێت). ئەم پێناسەکردنەی عەلمانییەت، محەمەد عەبدە لە وتە بەناوبانگەکەیدا بەمجۆرە فۆرمەلەی دەکات: (نە لە سیاسەتدا ئایین هەیە و نە لە ئایینیشدا سیاسەت). سەعد زەغلولیش لە ڕستە بەناوبانگەکەیدا بەمشێوەیە قسەی لێدەکات: (ئایین بۆ یەزدان و نیشتمانیش بۆ هەموان).