میرنشینی #بۆتان#
ميرنشينێکی کوردستانە، لەلايەن مير(عەبدولعەزيز)ەوەدامەزراوە لەناوچەی جزيرەی بۆتان، ئە م ميرنشينە کوردیيە، پلەيەکی بەرزو گەورەی مێژووی نەتەوەيی و ڕۆشنبيری کوردی بووە، کەوتبووە خۆرئاوای هەردوو ميرنشينی بادينان و #هەکاری#، کەناوی ميرنشينی بۆتان لەناوی خێڵي(بۆتان)ەوە هاتووە، يە کێک لەميرە بەباوبانگە کانی(مير بەدرخان باشا)بووە، کەلەساڵی(1821)دا بووە بەميری ميرنشينی بۆتان و توانی ميرنشينەکە بەرەو سە ڕبەخۆيي بەڕێت لە ساڵی(1842)، کەهيواو ئاواتی مير بەدرخان دامەزراندنی دەولەتێکی کوردی سەربەخۆ بوو.ميربەدرخان توانی سنوری ميرنشينی بۆتان گەورەوفراوان بکات، وە مير بەدرخان خاوەنی کەسايەتەکی زيرەک و ڕۆشنبير و بەتوانابووە، بەڵام لەبەرهەندێک هۆی ناوخۆيی، واتە ناپاکی ناوخۆيی لايەن ئامۆزايکەوە بەناوي عيزەددين شێرەوە، بزوونتەوەێکی سەری نەگرت لەساڵی(1847)وە ناچاربوو خۆي بەدات بەدەستي هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی، بەم جۆرە، ميرنشينی بۆتان کۆتايی پێهات لە ساڵی(1847)دا.
ژمارەی ميرەکانی ميرنشينی بۆتان
1. عەبدولعەزيز بەگ
2. سەيفەدين بەگ
3. مەجدەدين بەگ
4. عيسا بەگ
5. بەردەدين بەگ
6. ئەبداڵ بەگی يەکەم
7. عێززەدين بەگ
8. ئەبداڵ بەگی دووەم
9. ئيبراهيم بەگ
10. شەرەف بەگی يەکەم
11. بەدر بەگی يەکەم
12. کەک مەحمەد بەگ
13. شەرەف بەگی دووەم
14. شا عەلی بەگ
15. بەدر بەگی دووەم -1551ز
16. مەحمەد بەگ 1551-1576ز 25 ساڵ
17. سوڵتان مەحمەد بەگ 1576-1581ز 5 ساڵ
18. بەدر بەگی سێیەم 1581-1583ز 2 ساڵ
19. ناسر کوڕی شا عەلی بەگ 1583-1584ز 1 ساڵ
20. عەزيز بەگ کوڕی کەک مەحمەد بەگ 1584-1585ز 1 ساڵ
21. مەحمەد بەگ کوڕی خان ئەبداڵ 1585-1590ز 5 ساڵ
22. شەرەف بەگی سێیەم کوڕی خان ئەبداڵ 1590-
23. نەزانراو
24. نەزانراو
25. نەزانراو
26. نەزانراو
27. نەزانراو
28. نەزانراو
29. عەبدولخالق بەگ -1812ز
30. بەدرخان پاشا 1812-1847ز 35 ساڵ[1].