مێژووی پەێدا بوونی شەترەنج.سەرەتای سەرهەڵدانی یاری کۆنی شەترەنج ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زاین، چیرۆکی دورست بوونی بەم شیوەیە، پادشاێکی هیند نەخۆش دەبێت وەچ پزیشک وحەکیمێک ناتوانن چارەسەری نەخۆشەکەی پادشابکەن، وە داوا لەخەڵکی وڵات دەکات هەرکەسێک چارەسەری نەخۆشەکەی بکات پاداشت ئەکرێت، وەلەو کاتدا داهێنەری شەترەنج کە ناوی سبندار دەبێت لەو کۆرە ئامادە دەبێت، وە شەترەنجەکەی خۆی پێشکەشی پادشا ئەکات، وە ئەوەیش خۆی پێ سەرقاڵ ئەکات، دوای ماوەێک هەست دەکات نەخۆشەکەی نەماوە، وە بەدوای سبندار ئەنرێ، کەپاداشتی بکات، وە شالیار واتە وەزیرەکەی ئەلێ بیبەگەنجینەکەی پاداشتەکەی بداتێ، وە ئەوەیش دەڵێت لەخانەی یەکەم یەک ڕۆپیە، لە خانەی دووەم دوو ڕۆپیە، لەخانەی سێیەم چوار ڕۆپیە، وە لەهەرخانەێک دوو قات، کە وشەی شەترەنج لەوشەی سانسکریتی (شاتورانجا) وە وەرگێڕاوە کە واتەی چوار بەشی سوپای کۆن دێت واتە ( (سەرباز، فیل، ئەسپ، قەڵای کاتی، وە لە وڵاتی هیندەوە گەیشتە وڵاتانی ئێران (وڵاتی کوردستان وفارس و وڵاتانی تری ئێرانی نەژاد) وەلە ئێرانەشەوە بە سەرجەم وڵاتانی جیهان بڵاوبووە.، کەیارێکی کۆنی جیهانییە، لەنێوان دوو کەس ئەنجام ئەدرێ، کە بریتییە لە ڕووبەرێکی چوارگۆشەیی، کەئەوەیش کرا بە64خانی بچووکترەوە، کە بە دوو ڕەنگ جیاکراوەتەوە، کە32خانیان بەڕەنگێک، وە32خانی تر بەڕەنگێکی تر، کەبەزۆری ڕەنگەکانی ڕەش وسپی ڕەنگ ئەکرێن، کەهەر یاریزانێک 16بەرد بەکاردەبات، کە8دانەیان سەربازن، دوو ئەسپ، دوو فیل، دوو قەڵا، یەک شالیار ، اتە وەزیر، یەک پادشا، کە8سەربازەکە ڕێزی پێشەوە ئەگرن، وە پادشاوشالیار دووخانەی ناوەندی کۆتا ئەگرن، وەلەهەردوولای تەنیشت پادشاوشالیار فیل دووخانە ئەگرن، وەلە تەنیشت ئەوانیش لەهەردوولا ئەسپ دووخانە ئەگرن، وەهەردوو خانە کۆتا دووقەڵاکە خانەکەکان ئەگرن.