نەجات عەبدولمەسیح، خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو گۆرانی دەوت و بەرهەمەکانی دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو، نەک تەنیا لە کوردستان، بەڵکوو لە هەموو ئێراق، خەڵکی گۆرانییەکانیان دەوتەوە.
یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی (نێرگز نێرگز) بوو، کە تا ئێستاش هەوادارێکی زۆری هەیە. [1]