بەراوردی ئایینەکان (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی شارستانی لەسەر ئایینەکان لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ)
نووسینی: ئەنۆر ئەلجوندی
وەرگیڕانی: نیهاد جەلال حەبیبوڵا
چاپی یەکەم 2012 ز
لەبەر ڕۆشنایی ئەم هەموو گۆڕانکارییانە، بۆچوونە نوێیەکان پێان وایە کەسەکانی یاسای نیو دەوڵەتی ئەمانەن:دەوڵەتەکام، ئەو گەل و نەتەوانەی لە پێناو سەربەخۆییدا خەبات دەکەن، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و قەوارە هاوشێوەکانی دەوڵەت تا ڕادەیەکیش تاک، ئەمانە بەشداری دەکەن لەو پەیوەندییە نێودەوڵەتیدانەی کە ماف و پابەندبوونی نێودەوڵەتیدان لی دەکەونەوە، کە بە پێی نۆرمی یاسای نێودەوڵەتی گشتی و لەچوارچێوەیدا پیادە و جێبەجێیان دەکەن، لەبەرەنجامی هەموو ئەمانە بۆمان دەردەکەوێ:یاسای نێودەوڵەتی بریتییە لە کۆمەڵێک برەنسیب و نۆرمی یاسایی کە لەلایەن دەوڵەتەکان و ئەو دوای کەسەکانی یاسای نێودەوڵەتی گشتییەوە داڕێژراون بەئامانجی پاراستنی ئاشتی و ئاساییش و هاوکاری نێودەوڵەتی، لە کاتی پێویستیشدا پەنا بردنە بەر هێز لەلایەن دەوڵەتەکانەوە بە کۆمەڵ یان بە شێوەیەکی یەکلایەنە، دەپارێزرێن.