هایا گۆڤارێکی وەرزی فەرهانگییە کە لە قەبارەی کتێبدا لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو دەبێتەوە ئاخرین ژمارەی گۆڤاری هایا لە پاییزی ساڵی 2713ی کۆچیدا کەوتە بەر دیدەی خوێنەران. ئەم ژمارەیەی گۆڤاری هایا کۆمەڵێک وتار و شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی تێدایە و فایلی تایبەت بەم ژمارەیەش باسی ڕەخنە لە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردیدایە. ئەو نووسەر و شاعیرانەی بابەتەکانیان لەم ژمارەیەی هایادا بڵاو کراوەتەوە بەشی کوردیدا بریتین لە: ئیبراهیم مەردۆخی، سەباح مەلا عەبدوڵڵا، عەلی ئەشرافی، عەتا وەلەدی، زاهید حاجی زادە، #ئەمین گەردیگلانی#، ڕەحیم عەبدولڕەحیم زادە، عادڵ قادری، ئەمجەد غوڵامی، موراد ئەعزەمی و... بخش فارسی:مدرک کەریمی، حامد کهنە پوشی، ابراهیم محەمەد حسینی، مهدی احمدی، خالد توکلی، مهدی مرادی، شهباز محسنی و...
شایانی وتنە ئەم ژمارەیەی گۆڤاری هایا پێشکەشە بە ڕۆحی پیرۆزی شاعیری نەتەوەییمان #شێرکۆ بێکەس#.
داوا لە هەموو هۆگرانی زمان و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی دەکەم بۆ خزمەت بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی و مانەوەی هایا پێشوازی لەم گۆڤارە تازەیە بکەن.
ئەنوەر ڕەوشەن سەرنووسەری گۆڤاری هایایە و دەستەی نووسەرانیشی بریتییەلە: مەهدی خوندل، ئیبراهیم موحەمەد حسەینی، ڕەوف جەهانی، ئومید وەرزەندە، #حامید کۆنەپۆشی#، عەدنان حسەینی.