ناو: عیسا
نازناو: عیسا چیایی
ناوی باوک: محەمەد عەبدولقادر
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 16-03-1968
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دێبنە#ی شارۆچکەی #کفری#
$ژیاننامە$
ساڵی 1968 لە گوندی دێبنەی شرۆچکەی کفری لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە شارۆچکەی کفری، سەیدە و #کەلار# تەواوکردووە.
ساڵی 1992-1993 بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە زانکۆی #بەغدا# بەدەستهێناوە.
ساڵی 2015 لە زانکۆی بەیرووتی عەرەبی وڵاتی لوبنان ماستەری لە ئەدەبی عەرەبی دا بەدەستهێناوە، ساڵی 2023 لە زانکۆی کۆیە دکتۆرای لە ئەدەبی دا بەدەستهێناوە، ناونیشانی دکتۆراکەی (یادەوەری کورد لە فەزای ڕۆمانەکانی #جان دۆست# بووە.
یەکەمین ئەزموونی نووسینی بە هۆنراوە بووە لە ڕۆژنامەی هاوکاری، و پاشکۆی ڕۆژنامەی العراق بووە ساڵی 1987 و هەر ئەو ساڵە لە کۆریکی هۆنراوە خوێندنەوەدا بەشداری کردووە کە بۆ هەشت شاعیری لاوی قوتابی زانکۆکانی بەغدا کە کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کورد سازی کردبوو.
بەشداری چەندین کۆری شیعری کردووە لە بەغدا، کفری، کەلار، #دەربەندیخان#، #سلێمانی# و #هەولێر#.
شیعری بە کوردی و بە وەرگێڕانی عەرەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان و ئێراق و ئەوروپادا بڵاو کردووەتەوە
$بڵاوکراوە و چاپکراوەکانی:$
1- (پەڕینەوە)، ساڵی (2001) یەکەم دیوانی شیعر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمب کورستان، سلیێمانی.
2- (شێرەکوللەی ئاسنین)، ساڵی (2003) #سەلیم بەرەکات#، وەرگێڕانیگی لە عەرەبییەوە . چاپخانەی دەزگای سەردەم، زنجیرەی پەرتووکی گیرفان. .
3- (لەژێر ئاسمانی شیعردا ) (2005) هەڵبژاردەیەک لە شیعری عەرەبی و جیهانی، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، چاپخانەی دزگای سەردەم، زنجیرەی پەرتووکی گیرفان. .
4- (بسی.و.حزنی ) (2009) چاوپێکەوتنێکی کوورت بە زمانی عەرەبی، ئەو شیعرانەش کە کراونەتە عەرەبی و لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کورستان، سلێمانی
5- (دمیان)، (2011) ڕۆمانی هیرمان هیسە، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە . چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کورستان، سلێمانی
6- (مەرگی پێشوو) (2013)، دووەم کۆمەڵەی شیعر بەشێوەی ئەلکترۆنی بڵاوبووەتەوە و لە ماڵپەڕی (کوردیپێدیا) بەردەستە.
7- (شتێک دەیەوێت لە بازنەی بێدەنگییەوە بێتە دەرێ!)، ساڵی (2022)لەبارەی ئیتالۆ کالڤینۆوە، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، چاپخانەی سەردەم.
8- (تار و یادەوەری)، (2022) خۆنووسینەوەی عەبدولوەهاب ئەلبەیاتی، د. حامید ئەبوو ئەحمەد. وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، چاپخانەی سەردەم.
=KTML_Bold=ئەم بەرهەمانەشی ئامادەیە بۆ چاپ=KTML_End=
1- (دەنگی ئاو) تایبەتە بە شیعری هایکۆ، بە نموونەیەکی زۆری دەقی هایکۆوە د. حامید ئەبوو ئەحمەد.
2- (یەکەم ئەوین) حەوت چیرۆکی بیانییە، لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوە.
3-هەڵوەشاندنەوەی بنەچە وتەزا، عەبدوڵڵا ئیبراهیم.
4-بەشێک لە شاکاری ئیتالۆ کالڤینۆ شارە نەبینراوەکان.
[1]