لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانیەوە لەدایکبووە، پارێزەرە بە پیشە. لە ١٩٩١ەوە لەگەڵ هاوکارەکانیدا، ڕۆڵێکی زۆر دیاری هەبووە لە دامرکاندنەوەی شەڕی خۆکوژی پارتی و یەکێتیدا و بەرز ڕاگرتنی دیمکراتی و ئاشتیدا. یەکیەک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان، کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە پەخشی بنەماکان و کولتووری پاراستن و بەرز ڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤدا. دواتر، دوای ڕوخاندنی حکومەتەکەی سەدام حسێن، وەک تاکە کوردێک، بووە بە ئەندام لە دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقد. دواتر هەمان کاری، لە کۆمیتەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی لە ئەفغانستان و سۆمالیا کردووە.